لە کەرکوک ١٣ چەتەی داعش دەستگیرکران

لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ١٣ چەتەی داعش کە هەندێکیان سەرچەتەن، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی عێراقەوە دەستگیرکران.

لەگەڵ ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیری پێشووی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٧دا رایگەیادبوو کە داعش تێکشکاوە، بەلام هێرش و جموجوڵی شانە شاراوەکانی داعش بە گشتی و بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

زیادبوونی هێرشەکانی داعش لەو هەرێمانە سەرچاوەی خۆی لە بۆشای ئەمنی وەردەگرێت. هەرچەندە هێزەکانی عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە، بەلام داعش بە سەدان هێرشی ئەنجامداوە. ئۆپەراسیۆنەکان نەک تەنها نەیانتوانیوە رێگە لە هێرشەکانی داعش بگرن، بەڵکو رۆژ بە رۆژ هێرشەکان لە زیادبووندان.

ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، دوو گرۆپی تیرۆریستیان دەستگیر کردووە کە دەستیان لە دەیان کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە. راگەیەنرا کە چەتەکان پلانیان داناوە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە کەرکوک ئەنجام بدەن.

ف.ق