لە کەرکوک بەرخودان لە دژی سوپای عێراق پێینایە ٢٩هەمین رۆژەوە
تێکۆشانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک لە دژی داگیرکەری سوپای عێراق پێینایە رۆژی ٢٩هەمینەوە.
تێکۆشانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک لە دژی داگیرکەری سوپای عێراق پێینایە رۆژی ٢٩هەمینەوە.
سوپای عێراق چووەتە گەڕەکی نەورۆزی کەرکوکەوە و هەوڵ دەدات دانیشتوانی کوردی گەڕەکەکە لە ماڵەکانیان دەربکات و لە بری ئەوان عەرەب نیشتەجێ بکات. لەبەرامبەردا دانیشتوانی کوردی گەڕەکەکە ماوەی ٢٩ رۆژە بە چالاکی هەڵدانی خێمە لە دژی داگیرکەری سوپای عێراق خۆڕاگری دەکەن.
٧ ماڵی گەڕەکەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەمارۆدراون. سەربازەکان تائێستاش لەو ماڵانەی داگیریان کردوون نەچوونە دەرەوە. دانیشتوانی کوردی گەڕەکەکە لە دژی ئەو داگیرکەرییە خێمەیان هەڵداوە و خۆڕاگری دەکەن.
دانیشتوانی گەڕەکەکە دەڵێن کە دوای رژێمی بەعس، ئەوان لەو خانووانەدا نیشتەجێبوون و هیچ لایەنێکی ئەوە نایاسایی نییە.
گەڕەکی نەورۆز نزیکەی ٢٠٠ ماڵی تێدایە، کە زۆرینەیان کوردن. دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بە هۆی بەرهەڵستیان بەرامبەر بە رژێمی بەعش ناچاربوون کە بەرەو شارەکانی وەک هەولێر و سلێمانی کۆج بکەن. دوای روخانی رژێمی بەعش سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ گەڕەکەکەاین و لەوێ نیشتەجێ بوون.
هـ . ب