لە کەرکوک شاندێکی حزبی شیوعی سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد
لەسەر ئاستی کەسی یەکەم شاندێکی حزبی شێوعی کوردستان سەردانی بارەگای کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی کرد.
لەسەر ئاستی کەسی یەکەم شاندێکی حزبی شێوعی کوردستان سەردانی بارەگای کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی کرد.
ئەمرۆ پێنج-شەممە، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان-ی کرد، لەسەردانەکەدا دڵشاد ساڵح، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و شاندەکەی لەلایەن کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە پێشوازییان لێکرا.
جێگای باسە، سەردانەکە بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆخی کەرکوک لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ بۆ پارێزگاکە سازکرا، وە لە کۆبوونەوەکەدا حزبی شیوعی دەستخۆشی لە هەڵوێست و رۆڵی نشتیمان پەروەرانەی تەفگەری ئازدی کرد، هەروەها لە ماینەی سەردانەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی یەکڕێزی نێو ماڵی کورد کرد و پشتیوانیان لە یەکگرتووی کورد کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی نوێ لە کەرکوک بۆ خزمەتکردنی شارەکە.
سەبارەت بە ناوەڕۆک و ئامانجی سەردانەکە، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ووتی: " شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان لەسەردانێکی دۆستانەدا تەڤگەری ئازادییان بەسەرکردەوە و لە مینانەی سەردانەکەدا تاوتوێ قۆناغی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنمان کرد و باسی دۆخی ئیستای شاری کەرکوکمان کرد، دیارە رۆڵی حزبی شیوعی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکمان بەرز نرخاند لەبەرامبەردا ئەوانیش دەستخۆشیان لە تەڤگەری ئازادی کرد کە پاڵپشتی ئەو لیستەیان کرد کە ئەوان تیدا بەشداربوونە".
هەروەها کۆمەڵ سەرمەد ووتیشی: "هەردوولامان جەختمان لەوە کردەوە کە بتوانین هەنگاوی سیاسی گرنگ بنین لەگەل پارتە سیاسیە کوردستانییەکانی کەرکوک و بتوانین لەگەل حزبی شیوعی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بپارێزین لە شارەکە، هەر لەچوارچێوەی سەردانەکەدا باسمان لە دۆخی شارەکە و ئەو جوولە سیاسیە کرد کە دوای هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێ شارەکە دەستی پێکردووە".
هـ . ب