لە کەرکوک، تەرمی جووتیارێک بە سەربڕاوی دۆزرایەوە
هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک تەرمی جووتیارێکیان بە سەربڕاوی دۆزییەوە، کە ماوەی چەند رۆژێک بێسەروشوێن بوو.
هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک تەرمی جووتیارێکیان بە سەربڕاوی دۆزییەوە، کە ماوەی چەند رۆژێک بێسەروشوێن بوو.
دوای سێ رۆژ لە بێ سەروشوێنبوونی جووتیارێک، هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک تەرمەکەیان بە سەربڕاوی دۆزیەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ، ئەو جووتیارە نیشتەجێی گوندی مەنسییەی سەر بە ناحیەی رەشادە لە قەزاری حەویجەی کەرکوکە، بەڵام جووتیارەکە لە بنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای دیالەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ماوەی سێ رۆژە جووتیارەکە بێسەروشوێن بوو و خێزانەکەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە بێ سەروشوێنبوونی هاوژینەکەی ئاگادارکردبووەوە.
جێگای باسە، تا ئیستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە تاوانەکە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکش لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.
هـ . ب