لە کەرکوک یادی شەهید بێریتان هێڤی کرا
رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) لە شاری کەرکووک، سمینارێکیان لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید بێریتان هێڤی (گۆلناز کاراتاش) دروست کرد.
رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) لە شاری کەرکووک، سمینارێکیان لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید بێریتان هێڤی (گۆلناز کاراتاش) دروست کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک، لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک)، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادی و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بە مەراسیمیک یادی شەهادەتی شەهید بێریتان هێڤی کرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان تارا حسێن، هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە بارەی شەهادەتی هەڤاڵ بێریتانەوە، سیمینارێکی پێشکەشکرد.
تارا حسێن لە سیمنارەکەدا، باسی لە تێکۆشان شەهید بێرییان هێڤی کرد و وتی: شەهید بێریتان بووە یەکێک لەو ژنە پێشەنگانەی هێڵی تێکۆشان، لە ناو تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورددا، تێکۆشانی کرد، لە کۆتایدا بۆ ئازادی کوردستان گیان و ڕۆحی خۆی بەخشی، ٣١ ساڵ لەمەوبەر، لە ساڵی ١٩٩٢دا هێلی خیانەت و تەسلیمیەتی قبووڵ نەکرد و و گیانی خۆی فیدای ئازادی ژنان، گەلی کورد و کوردستان کرد.
لە دریژەی قسەکانیدا وتی هەتا ئەمڕۆش هێڵی خیانەت بەردەوامی هەیە و مەترسییە لە سەر گەلی کورد و دەستکەوتەکانی، ئەو کاتەی کە هێزە کوردییەکان لەناو خۆیاندا شەڕیاندەکرد، هەڤاڵ بێریتانیش وەکوو ژنێکی شۆڕشگێر، دژ بە هێڵی خیانەت، دژ بە داگیرکاری و عەقڵیەتی پیاوسالاری و ڕەگەز پەرستی، شوێن و پێگەی خۆی لە ناو شۆڕش پتەوتر دەکات، لە دوای شەهید بوونیشی دەبێتە ناسنامە و خەتێک بۆ ئازادی، تێکۆشان بۆ شۆڕشی ژنانی کورد، لە هەمان کاتدا ڕێبەر ئاپۆ شەهید بێریتان وەکوو هێڵی ڕووناکی تێکۆشانی ژنانی کورد ناوی دەهێنێت.
دوای سمینارەکە کۆرتە فیلمێک لە سەر کەسایەتی، ژیان و تێکۆشانی فەرماندە بێریتان هێڤی پێشکەش کرا.