'لە کوردستاندا کۆتایی بە قەیوم دەهێنین'

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئیلح حسێن سارک، لە سەر هەڵبژاردنەکان وتی: "بۆ پارتەکەمان خەبات دەکەین، پێکەوە کۆتایی بە قەیوم دەهێن".

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکانی خۆی پێش هەڵبژاردنە خۆجێیکان کە لە ٣١ی ئازارئەنجام دەدرێت. لە ١١ شار و ٩٠ ناوچە پێش هەڵبژاردنی ئەنجامدا. لە بازنەی ئیلح لە ئەنجامی دەنگادانەکانەوە کە لە ١٤ی کانوونی دووەم ئەنجامدرا، هەریک لە گوڵستان سونۆک و مەهدی ئۆزتوزن بوون بە بەربژێری هاوشارەداری.

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئیلح حسێن سارک، هەڵسەنگاندی بۆ پێش هەڵبژاردنەکان کرد.

خاوەنداریکردن و هەستی بەرپرسیارێتیە

سارک ئاماژەی بەوەکرد، پێش هەڵبژاردنەکان بووە هۆکاریی جۆش و خرۆش و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و وتی: "ئەمە شتێکی نوێ بوو، جاری یەکەمە پێکدێت و لە کاتی ڕێکخستیندا هەستمان بە جۆش و خرۆش دەکرد. داویی ئەوەی داوکاری خۆ تۆمارکردن بۆ بەربژێی تەواوبوو، بەربژێرەکان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و دەستهێنانی پشتگیری، سەردانی ماڵان و کارگەکانیان کرد.بەم شێوەیە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا ئاگاداری پێش هەڵبژاردنەکان بوون و خۆیان بۆ ئاهەنگی دەیموکراسی ئامادەکرد. بەم شێوە بە بەشداربوونی دنگدەران لە پێش هەڵبژاردنەکان هەستێکی گەورەیی خاوەندارێتیکردن بوو".

ئەمە بۆ سەرکەوتنی پارتەکەیە، نەک بەربژێرەکان

سارک باسی لەوەکرد، لە بابەتی دیارکردنی بەربژێرەکاندا هەستیان بەوەکرد، کە گەل دەیەوێت قسەیی خۆی هەبێت و وتی: "گەل ناوێت بەبێ دەستپێشخەری بمێنێتەوە. لە چوارچێوەی ڕەخنە و هەڵبژاردنەکانی پەڕلەماندا، بڕیار لەسەر ئەوە درا، پێش هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت. هەر کەم کوڕیەک هەبێت، بە بۆچونی من لەم پرۆسەیەدا بە سەرکەوتووی تێمان پەڕاندوە".

سارک باسی لەوەکرد، هەڵوێستی بەربژێرەکان گرنگ بووە و وتی: "لەم قۆناغەدا کەوتینە دۆخێکی نزیکایەتیەوە لە نێوان بەربژێرەکاندا، هەمووان ئەو بڕوایەمان لا دروستبوو کە سەرکەوتنی پارتەکەمان بەلاوە گرنگە. سەرەتایی بیرۆکەکەمان بەم شێوەیەبوو، هەموو هاوڕێیانمان خەباتکەرن، لە دۆخەدا کە هێرش ئەنجام دەدرێت، هەر یەک لە هاوڕێیانمان بوون بە بەربژێرێکی تێگەیشتوو و بەڕێز. داوی دانیشتینی پێش هەڵبژاردنەکان، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، کارەکانمان لەگەڵ گەلدا هەڵدەسەنگێنین.

یەکێک لەو شارانەی کوردستان، کە ڕوبەڕوی شەڕی تایبەت بووەتەوە، شاری ئێلحە. بەتایبەت شەڕی ژن و شوناسی ژنی ئازاد دەکرێت. بەرامبەر بەمە پێوستمان بە خەباتێکی بە هێزە. بۆ دەرخستنی ئەو دیدگا خەباتگێڕییە، ئەم هەڵبژارنە گرنگ بوو. وەڵامێک بوو بۆ دەسەڵاتداران. چاوەڕێی پرۆسەیەکی باشین بۆ ئەوەی گەل خۆی بەڕێوەببات، لەدەوری پارتەکەمان کۆ دەبینەوە و بە خەباتی پێکەوەی قەیوم لە کوردستان کۆتای پێدێنین".