لە ماوی دوو هەفتەدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٩٠کەس دەستگیرکراون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا زیاتر لە ٩٠ کەس دەستگیرکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا زیاتر لە ٩٠ کەس دەستگیرکراون.
بە پێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ڕژیمی ئێران دژبە هاوڵاتیان و چالاکوانانی کورد، تا ئێستا ٩٢ کەس لە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
لە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووهەمەوە ، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران (وەزارەتی ئیتڵاعات و ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران)، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ قڕکردنی سیاسی دژبە هاوڵاتیان، خوێندکاران و چالاکوانانی کورد لە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە.
بەپێێ دوایین زانیارییەکان، تا ئێستا لە پارێزگاکانی؛ ئورمیە، سنە، کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها شارەکانی تارانی پایتەخت و کەرەج لە ناوەندی ئێران، ٩٢ هاوڵاتی، خوێندکار و چالاکوانی کورد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
دەستگیرکراوەکان لە کاتی دەستگیرکردنیاندا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی دەسەڵاتەوە، پەلاماریان دراوە و لێدان دراوە و سوکایەتیان پێکراوە و هیچ چەشنه فەرمانێکی دادوەرییان پێی نیشان ندراوە.
ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکان توانیویانە پێوەندییەکی کورت (بۆ ماوەی چەند چرکەیەک)، بە خانەوادەکانیانەوە بکەن و ناچار کراون لەو پەیوەندییانەدا بە زمانی فارسی قسە لەگەڵ کەسوکاریانەوە بکەن.
بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە، ژمارەی دەستگیرکراوەکان ١٠٠ کەسیشی تێپەڕاندووە، بەڵام کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەستی گەیشیتووە بەناوی ٩٢ کەس لەو هاوڵاتیانەی کە لەم ماوەیەدا دەستگیرکراون .
ک-ش