لە MED-DER کە تێیدا مامۆستایان دەستبەسەر کران وۆرک شۆپێک بەڕێوەچوو

لە MED-DER کە تێیدا مامۆستایان دەستبەسەر کران وۆرک شۆپێک بە زاراوەی کرمانجی کوردی بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن داواکاری گشتی ئامەد دەستیپێکرد، لەگەڵ کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا، کتێب فرۆشی پایز و ناوەندی هەروەزی پەروەردەی کولتوور و زمانی ئانکا، کە هەڵیانکوتایە سەر  زیاتر لە ٣٠ کەس دەستگیر کران وورک شۆپێک بەڕێوە چوو.

نوێنەرانی پلاتفۆرمی دێموکراسی کرێکارانی ئامەد لە لێکۆڵینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیادا لەسەر زاراوەی کرمانجی کوردی وورک شۆپێکێکیان بەرێوە برد. جگە لە هاوسەرۆکی شارەوانی سوور، فاتمە گۆڵان ئۆنکۆڵ، زۆرێک لە نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان تێدا بەشدار بوون. لە وۆرک شۆپەکەدا جگە لە ئیدانەکردنی هێرشەکان، داوای ئازادیی دەستگیرکراوەکان کرا.

نەسرین شانلی لێکۆڵەری زمان و کولتووری کوردی لە وورک شۆپەکەدا ئاماژەی بە فشارەکانی سەر زمان و کولتوری کوردی کرد و وتی: "هێرشێکی بەردەوام هەیە لە سەر هێماکانی هۆشداری هاتووچۆ و لە سەر ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کوردی و ئێستا بە دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی زمانی کوردیمان، هەوڵ دەدەن فشاری زیاتر بخەنە سەرمان. ئێمە جارێکی تر ئەم سیاسەتانە شەرمەزار دەکەین. وا ١٠٠ ساڵە سیاسەتێک دژ بە زمان وکولتووری کوردی بەڕێوە دەبەن. ئێستاش ئەوانەی بە کوردی قسە دەکەن یان گوێ لە گۆرانی دەگرن، یان دەکوژرێن یان دەستگیر دەکرێن."

لە کۆتاییدا نەسرین شانلی رایگەیاند: "هەرچەندە دەسەڵاتداران دەڵێن زمانی کوردی قەدەغە نییە، بەڵام بەکارهێنانی پیتەکانی و، ق، ێ، هێشتا قەدەغەیە!" بەو پێیەی ئەم پیتانە بە ناوی ئێمەوە لەسەر ناسنامە بەکارناهێنرێن، ناوەکان مانای خۆی نییە. بەڵام ئێمە بە قسەکردن بە زمانی خۆمان وەڵامی هێرشەکانیان دەدەینەوە."