لە مەخمور بە رێپێوانی بە مەشخەڵ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرا
بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە کامپی پەنابەرانی مەخمور رێپێوانێکی جەماوەریی بە مەشخەڵ رێکخرا.
بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە کامپی پەنابەرانی مەخمور رێپێوانێکی جەماوەریی بە مەشخەڵ رێکخرا.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە ١ی شوباتەوە زنجیرە چالاکییەکە بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرێوەدەچن. یەکێک لەو چالاکییانە رێپێوانی بە مەشخەڵ بوو، کە لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی مەخمور (تەجەمە - TCM) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی مەخمور (تەژەجەمە - TJCM)ەوە رێکخرا.
رێپێوانە گەورە جەماوەرییەکە لە بەردەم بینای دەزگای بنەماڵەى شەهیدان دەستیپێکرد و بە جۆش و حەماسەتەوە رێپێوانەکە بە شەقامەکاندا بەڕێوەچوو. گەنجانی مەشخەڵیان بە دەستەوە بوو و دروشمەکانی "بژی رێبەر ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گارە" و "کەس ناتوانێت رۆژمان تاریک بکات" دەوتەوە و بە بەرزکردنەوەى ژمارەیەک پۆستەر کە لەسەریان نووسرابوو "راپەڕە، شەڕ بکە، رێبەر ئاپۆ ئازاد بکە"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و " ئێمە بە خەباتی ژنی ئازاد تێکۆشان شکاوە و بڵند دەکەین، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" پەیامەکانی خۆیان بڵاوکردەوە.
لە رێپێوانەکەدا لە بەردەم ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی کامپی مەخمورەوە راگەیاندراوێک لەلایەن گیونەشەوە خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو، بە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پووچ کراوەتەوە و کەس ناتوانێت رۆژمان تاریک بکات و گەنجان بە تێکۆشانی خۆیان رێبەرایەتی ئازاد دەکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا لە دژی هەموو مرۆڤایەتی ئەنجامدرا و ئەو پیلانگێڕییە بە توندی ئیدانە دەکەین.
لە دوای خوێندنەوەى راگەیاندراوەکە لەسەر پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات سینەفزیۆنێک نمایش کرا و دواتر بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و کەس ناتوانێت رۆژمان تاریک بکات" و "بژی بەرخودانی گارە" چالاکییەکە کۆتایی پێهات.
ژ.ت