لە مەخمور بەرخۆدان لە دژی گەمارۆدانی عێراق بەردەوامە
لە دژی گەمارۆدانی حکومەتی عێراق لەسەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و دەستگیرکردنی دانیشتووانی کەمپەکە، خێمەی چالاکی خەڵکی کەمپەکە لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
لە دژی گەمارۆدانی حکومەتی عێراق لەسەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و دەستگیرکردنی دانیشتووانی کەمپەکە، خێمەی چالاکی خەڵکی کەمپەکە لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گەمارۆدان لەسەر کەمپەکە، دەستگیرکردنی شاندەکە کە بەناوی گەلەوە چوون بۆ کۆبوونەوە دوێنێ تاوەکو خاڵی پشکنینی هێزەکانی عێراق ڕێپێوانیان کرد، لەوێ ڕاگەیاندراوێکیان دا و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی.
لەسەر هەڵوێستەکانی گەل، بەپرسانی عێراق ڕایانگەیاند کە ئەندامانی شاندەکە کە چووبوونە کۆبوونەوە ئازاد دەکەن، بەڵام بەرپرسان بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکرد. لەم چوارچێوەیەدا بەهۆی ئەوەی ئەندامانی شاندەکە ئازاد نەکران، لە پێش خاڵی سوپای عێراق خێمە هەڵدرا.
چالاکییەکەی خەڵکی مەخمور دوێنێ شەو بەردەوامبوو، هاووڵاتیان تاوەکو بەرەبەیان ئاگریان داگیرساند و گۆرانییان گوت. ئەمڕۆش چالاکی خەڵکی مەخمور لە ڕۆژی دووەمدایە، بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە بەردەوامە.
شایەنی بیرهێنانەوەیە لە ١٠ی نیسانەوە حکومەتی عێراق گەمارۆی لەسەر کەمپەکە داناوە، ڕێگە نادات کەرەستەی بیناسازی، ژێرخانی ئابووری، هەروەها ڕێگە بە کرێکاران نادات بە بچنە کار بۆ بەغداد. هەروەها عێراق ناسنامەی خەڵکی کەمپەکە نوێ ناکاتەوە و ڕێگە نادات نەخۆشەکانیش بچنە نەخۆشخانە.