لە مەخمور فیستیڤاڵی ٤ی نیسان دەستی پێکرد

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور)، بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی پەروەردەی مەخمور، ١٥مین فیستیڤاڵی کەلتور و وەرزشی ٤ی نیسان دەستی پێکرد.

بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هەموو ساڵێک لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی فیستیڤاڵەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەمساڵیش بە پیشەنگایەتی کۆمیتەی پەروەردەی مەخمور، ١٥مین فیستیڤاڵی کەلتور و وەرزشی ٤ی نیسان دەستی پێکرد.

فیستیڤاڵەکە وەکو هەموو ساڵیک بە خولی تۆپی پێ دەستی پێکرد. بەر لە دەستپێکردنی فیستیڤاڵەکە بەشداربووان خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان وەستان.

دواتر لەسەر واتا و گرنگی فیستیڤاڵەکە مامۆستا مستەفا ئەرگەن قسەی کرد و ١٥مین فیستیڤاڵی ٤ی نیسانی دیاری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەموو شەهیدانی ئازادی کرد و وتی، " ئێمە وەک هەموو ساڵێک بە جۆشێکی زۆرەوە فیستیڤاڵی ٤ی نیسان پیرۆز دەکەین. بۆیەش لە ئێستاوە رۆژی لەدایبوونی رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. ئەمسال دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. هیوادارین کە ساڵی نوێ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پیرۆز بکەین."

دوای قسەکردن، ١٥مین فیستیڤاڵی کەلتور و وەرزشی ٤ی نیسان بە خولی تۆپی پێ دەستی پێکرد. چالاکیەکان تاوەکو ٤ی نیسان بەردەوام دەبن.

ف.ق