لە مەخموور گەلەکۆمە ئیدانەکرا

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی ( مەخموور) بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلۆکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرێوە چوو.

ئەمڕۆ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، دژبە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان،لە گەلێک دەڤەری کوردستان و دەرەوەی وڵات چالاکی بەرێوە چوو.  بە ئامادەبوونی خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی ئەو گەلەکۆمەیە ئەنجامدرا.

هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی مەخمور، دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: تا ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلا هەبێت هەمیشە سەرکەوتنی هی گەلانی ئازادیخوازە و بنکەوتنیش هی دوژمنانە.

لە ڕێپێوانەکەدا، پۆستەرەکانی ڕێبەر ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و یەژاستار بەرزکرانەوە و دروشمەکانی؛ بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی هەفتانین، بژی بەرخۆدانی گارە و بژی بەرخۆدانی گەریلا، وترانەوە.

دوای ئەوەی ڕێپێوانکەران گەیشتنە بەردەم ناوەندی چاند و هونەری کامپەکە، لێدوانێک لەلایەن حەجی کاچان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتی مەخمور پێشکەشکرا.

لەدوای شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و دەربڕینی پشتیوانیی لە جەنگاوەرانی ئازادی و پیرۆزبایی لێیان بە بۆنەی سەرکەوتنیانەوە، کاچان وتی: ویستیان لە کەسایەتی ڕێبەرایەتیمان کۆتایی بە تێکۆشانی مرۆڤایەتی بێنن، بۆیەش هەموو هێزە ئەمپریالیست و گەلەکۆمەکەران بۆ پێشگرتن لە هیوای گەلانی ئازادیخواز هەموو یارییەکی چەپەڵیان تاقیکردەوە.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا، کاچان وتی: تا ئەم ڕۆحی بەرخۆدانەی گەریلا هەبێت، هەمیشە سەرکەوتن بۆ گەلانی ئازادیخوازە، بنکەوتن، بێمایە بوون و لەناوچوونیش، هی دوژمنان دەبێت.

ک-ش