لە مەخموور یادی شەهیدان کرایەوە
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، یادی گەریلاکانی هەپەگە کرایەوە، کە لە قۆناغەکانی شەڕ دژ بە داعشدا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، بۆ پاراستنی گەل تێکۆشانیان کرد، لە کات و شوێنی جیاوازدا لە پێناو پاراستنی گەلدا شەهیدبوون.
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، یادی گەریلاکانی هەپەگە کرایەوە، کە لە قۆناغەکانی شەڕ دژ بە داعشدا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، بۆ پاراستنی گەل تێکۆشانیان کرد، لە کات و شوێنی جیاوازدا لە پێناو پاراستنی گەلدا شەهیدبوون.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) فەرماندە سەبری باگۆک (یەحیا دومان) کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا شەهیدا بوو، جەسور ڤەدات وڵات (عەبدولموتەلیت دۆگروچو) کە لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣دا شەهید بوون، عەلی خەبات بۆتان (ئەردنیج بۆلجال)، رێناس راپەڕین (فایەق ئایدن) کە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون و سەربەخۆبون سەرحەد (سەفا ئاڵتونای) کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا کە لە ئۆپراسۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا لەگەڵ هاوڕێکەیدا ڕزگار چاوڕەش شەهیدبوون، لە هەمان کاتدا ئەو پێنج خەباتکارەی کە لە چوارچێوەی شەڕێ داعشدا شەهیدبوون، بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
یادکردنەوەکە لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، بە بەشداربوونی گەلی کامپەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر هاووتەبێژی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان موراد ئەنجۆ قسەیکرد و وتی: "ئەم هەڤاڵانە لە کاتی قۆناغی شەڕی داعشدا کارێکی گەورەیان ئەنجامدا، هەڤاڵ سەبری وەک فەرماندارێک خەباتی بەڕێوەدەبرد. لە هەمانکاتدا هەڤاڵانی تریش لە کامپەکەدا خەباتیان دەکرد. وەک خەڵکی مەخمور قەرزداری خەباتیانین و خەباتیان جێگەی ڕێزمانە. ئەم هەڤاڵانە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە کوردستان خەباتیان دەکرد و گەیشتن بە شەهادەت. وەک کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی مەخمور سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەیان دەکەین، سەری ڕێبەرمان ساغبێت".
دواتربە کورتە فیلمێک، کە لەسەر کەسایەتی ئەو پێنج شەهیدە ئامادەکرابوو. یادکردنەوەکە بە دروشمی 'شەهید نامرێ' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتاییهات.