لە مەراسیمێکدا ٢٥ ئەندامی نوێ بەشداری ئاسایشی ئیزادخان بوون
لە شەنگال، دوای کۆتایی هاتنی پەروەردەکان، ٢٥ ئەندامی نوێ بەشداری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ئاسایشی ئیزیدخان بوون.
لە شەنگال، دوای کۆتایی هاتنی پەروەردەکان، ٢٥ ئەندامی نوێ بەشداری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ئاسایشی ئیزیدخان بوون.
25 ئەندامی نوێی خولی شەهیدانی چل مێران لە ئەکادیمیای شەهید شەنگال سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی ئیزدخان بە مەراسیمێکی سەربازی خولی مەشق و ڕاهێنانەکانیان تەواو کرد و بەشداری هێزی ئاسایشی ئیزدخان بوون. ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاڵای ئاسایشی ئیزدخان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرابووەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. لە مەراسیمەکەدا وتارێک خوێنرایەوە و وترا: ئەگەر خۆمان نەپارێزین کەس نامانپارێزێت. ئێمە ئامادەین هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی خاکەکەمان ئەنجامی بدەین".
'تەنها ئەم کۆمەڵگایە دەتوانێت خۆی بپارێزێت'
مەهلۆ حەجی بە ناوی ئەکادیمیای ئاسایشی شەهید شەنگال ئیزادخانەوە وتارێکی پێشکەش کرد. حەجی وتی: "بە ئومێدێکی زۆرەوە پێشوازیان لە ساڵی ٢٠٢٤ کرد و ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی ئارامی بۆ کۆمەڵگا و گەلەکەمان. لە ساڵی ٢٠٢٣ بەدیلی زۆرمان دا. بەهێزترین وڵام بۆ دوژمنانی کۆمەڵگاکەمان بەشداری کۆمەڵگا، گەنجان، ژنان و گەلە. قەد نابێت فریو بدرێین، ئەگەر خۆمان نەپارێزین کەس نامانپارێزێت. کەس ناتوانێت وەک ئەم کۆمەڵگایە خۆی بپارێزێت، نە عێراق و نە هیچ هێزێکی تر. با تا کۆتایی ڕێگای شەهیدان بپێوین و ئاڵاکەیان شەکاوە بکەین. وەک چۆن فەرماندەکانی دینار و شەڕزاد شەو و ڕۆژەکانیان بۆ پاراستنی ئەم خاکە لەسەر یەک دانا، ئێمەیش هەمیشە شوێنپێیان دەگرینەوە.
دوای وتارەکە ٢٥ ئەندامی نوێ کە مەشق و ڕاهێنانەکانیان تەواو کرد بوو، بەڵێنیان دا و بەشداری ئاسایشی ئیزادخان بوون.
مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ"کۆتایی هات.