لە مەراسیمێکی دا تەرمی شەهید ئێزدین و تۆڵهەڵدان لە شەنگال بەخاک دەسپێردرێت
فەرماندەکانی یەبەشە ئازاد ئێزدین و ئەنوەر تۆڵهەڵدان، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون، لە شەنگال مەراسیمێک بۆ بەخاکسپاردنیان رێکدەخرێت.
فەرماندەکانی یەبەشە ئازاد ئێزدین و ئەنوەر تۆڵهەڵدان، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون، لە شەنگال مەراسیمێک بۆ بەخاکسپاردنیان رێکدەخرێت.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ ئێوارە لە دۆڵی تلۆ هێرشیان کردە سەرئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) و لەو هێرشەدا ٢ شەڕڤانی یەبەشە شەهید بوون و ٢ شەڕڤانیش برینداربوون.
تەرمی ئەو شەهیدانە لە نەخۆشخانەی شەهیدانی خانەسۆر وەرگیرایەوە و گەیەندرانەوە ماڵەکانی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینیەکان.
دوای مەراسیمی ئایینی لە ماڵەکانیان دا، تەرمی شەهیدان بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک دەسپێردرێن. کاروانێکی گەورەی لەگەڵ تەرمی شەهیدەکان بۆ رێکخستنی مەراسیمی بەخاکسپاردنیان چوونەتە گۆڕستانی شەهیدان.
ژ.ت