لە مێردین پاکتاوی سیاسی: ٣ هەدەپەیی دەستگیرکران
لە مێردین لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ٣ هەدەپەیی دەستگیرکران.
لە مێردین لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ٣ هەدەپەیی دەستگیرکران.
سەربازانی تورک لە گەڕەکی دەنگزای ناوچەی ستەوری سەر بە ناوەندی مێردین هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. لەو هەڵکوتانەدا هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی ستەور محەمەد ئایدن ئالۆکمەن، بەڕێوەری هەدەپەی شارەکە بەدیدی یڵماز و بەڕێوەبەری هەدەپەى شار عایشە بۆزان دەستگیرکران.
کەسە دەستگیرکراوەکان براوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێردین. دەوترێت، ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان زیاترە.
ئالۆکمەن کاتێک هاوسەرۆک شارەوانیی ستەور بوو لە ١ی ئاداری ٢٠١٦دا دەوڵەتی تورک قەیومی لە شوێنەکەی دانا و شارەوانییەکەیان زەوتکردبوو. دوای ئەوەش دەستگیر و زنیدانییان کردبوو.
دوای زیاتر لە ساڵێک دیلکردنی ئازاد کرابوو، بەڵام بە پاساوی ئەوەی وتەى "شایەتحاڵی نهێنیی" لەسەرە، سزای ١٠ ساڵ و ٣ مانگ و ٢٢ رۆژ زیندانیی بۆ دەرکرابوو.
ژ.ت