لە مووش ٢ گەنج دەستبەسەرکران
لە مووش لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوو ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی دەستگیرکران.
لە مووش لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوو ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی دەستگیرکران.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ پۆلیسەکان لە مووش هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و دوای شکاندنی دەرگای ماڵەکان، کەلوپەلەکانی ناو ئەو ماڵانەیان شێواند.
زانرا کە لەهەڵکوتانە سەرماڵاندا ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە مووش موجاهید کیلیچ و سەرحەد یەڵدز دەستبەسەرکران.
هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو گەنجانە نەزانراوە و تەنیا ئەوە راگەیەندراوە، کە کلیچ و یەڵدز گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مووش.
هـ . ب