لە مووشەوە ٥٠ نامە بۆ رێبەری گەلی کورد نێردرا

لە مووش گەنجان ٥٠ نامەیان بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.

ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوێنێ کەمپینی ""١٠٠ نامە بۆ ئیمراڵی"یان دەستپێکرد. ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجان لە چوارچێوە کەمپینەکەدا لە بینای دەم پارتی لە موش کۆبوونەوە و ٥٠ نامەیان بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.

لە نامەکاندا هاتووە: "رێبەر ئۆجالان بۆ گەلان هەناسەیە، هەر ساتێک کە زانیاریمان لە ئیمراڵییەوە بەدەست نەگات، ئێمە هەناسە نادەین".

راگەیەندرا کە کەمپینەکە تا ١٦ی شوبات بەردەوام دەبێت.

هـ . ب