لە نسێبین هاتووچۆ لە ٩ گەڕەک و ناوچەی قەدەغەکران

دەوڵەتی لە نۆ گەڕەک و ناوچەی نسێبینی مێردین قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە ٩ گەڕەک و دەشت و چیاکانی شاری نسێبینی مێردین 'قەدەغەی هاتووچۆی' راگەیاندووە. پارێزگار ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمەکانی چیای باگۆک ​​وەک 'ناوچەیەکی ئەمنی کاتی' ڕاگەیاندراوە.

ڕاگەیەندراوە کە بڕیاری قەدەغەکردنەکە بۆ ناوچە دەشتایەکانی ئلن، باهمنێن، فسقین، مشاول، گەلیێ سۆر، ئەفشێ، قودبێ، یۆلوو و شەکرینێ کارا دەبێت و تا ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.