لە ڕێپێوانی پرسووسدا سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا

چیگدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی دەبەپە لە ڕێپێوانی پرسووسدا قسەی کرد و وتی: "هەر چەمکێک کە گەلی کورد و عەرەب لە سوریا لەبەرچاوی نەگرێت، ناتوانێت درێژە بە بوونی خۆی بدات. سەرەڕای ئاستەنگیەکان ڕێپێوانەکەمان ئەنجامدا. سڵاو لە کۆبانێ."

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕێپێوانی سەر سنووری کۆبانی ئیدانە کرا. لە ناوچەی پرسووسی ڕحا بەهەزاران کەس کۆبوونەوە و بەربەستە سەربازییەکانیان تێپەڕاند و بە دروشم و چەپڵەوە ڕێپێوانیان کرد.

دوای ڕێپێوانەکە بەیاننامەیەک خوێندرایەوە. چیگدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لەوێ قسەی کرد و وتی: "ئەو داواکاریانەی ئەمڕۆ دەبێت بەربەستی بۆ دانەنرێت، داواکاری گەلی کوردن. باس لە پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت. بۆچی، چونکە ئەو موخاتەبی گەلی کوردە و پێگەی ئەم گەلە لەم جوگرافیایەدا باش دەزانێت. بە هەڵە و چەواشەکارییەوە ڕۆژئاوا بە گەلی تورکیا دەدرێتە ناسین. با گوێ لە دەنگی گەلی کورد بگرن. لە ڕۆژئاوا هەرێمێکی ئازاد هەیە. مانیفێستی ژیانی ژنان لەوێ نووسراوەتەو. گەورەترین دوژمن ئەوانەن کە ڕێگای ئاشتی دەگرن. پشتیوانی لەوێ سنوورەکان لادەبات و سنوورەکانی دەوڵەت نەتەوە هەڵدەوەشێنێتەوە."

چیگدەم کلچگون ئوچار ئەوەشی وت؛ هیچ کەسێک ناتوانێت سنوورێک بۆ بەرخۆدانمان دابنێت، دەبێت خاوەنداری لە پێگەی ڕۆژئاوا بکەین. چەتەکانی سوپای نەتەوەیی دژی ڕۆژئاو بەکار دەهێنرێن. ئێمە شتی وا قبووڵ ناکەین. نەک هەر ئێمە، هەموو جیهان قەرزداری ڕۆژئاوا و کوردە. با کەس هەوڵ نەدات وەک داعش مامەڵە بکات. هۆکاری هاتنمان بۆ ئێرە چارەسەری پرسی کورد و دیموکراسیە لە تورکیا. لە سوریا لە دژی نەتەوە جیاوازەکان جینۆساید دەکرێت. گەلی کورد پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە بنەما دەگرێت. نزیکایەتی تورکیا لە گەڵ ڕۆژئاوا هەمان شتە کە لەگەڵ هەموو کورداندا دەکرێت. بۆیە هەوڵ مەدەن سیاسەتێکی بەو شێوە بەڕێوەببەن. پشتیوانی و خاوەنداری ئێمە بۆ گەلی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت."

بەیاننامەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتاییهات.