لە ڕێپێوانی ئازادیدا ئەکین وان و هاکان بۆکشور یادکرانەوە
ڕێپێوانکەرانی ئازادی شەهید ئەکین وان و هاکان بۆکشوریان یادکردەوە و تیشکیان خستەسەر کارە نامرۆییەکانی دەوڵەتی تورک.
ڕێپێوانکەرانی ئازادی شەهید ئەکین وان و هاکان بۆکشوریان یادکردەوە و تیشکیان خستەسەر کارە نامرۆییەکانی دەوڵەتی تورک.
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە ناوچەی گمگمی موش هاکان بۆکشور کە لە بەرخۆدانی کۆبانێ لە ٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ئەنجامی گولەبارانی زرێپۆشدا شەهید بوو، هەروەها گەریلای یەژاستار کەوسەر ئەلتورک (ئەکین وان) کە ساڵی ٢٠١٥ شەهید بوو و تەرمەکەی شێوێنرا، یادکرانەوە.
چالاکوانان لە شوێنی گولەبارانکردنی بۆکشور خولەکێک ڕێزگرتنیان پیشاندا، پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان قسەی کرد و باسی لەوە کرد هاکان لەم شوێنە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا، گوتی: "پرۆسەی چارەسەر بەم هەڵانە کۆتایی هات، بەڕێز ئۆجالان ٢ ساڵ قسەی کرد و خوێن نەڕژا. لە بەرخۆدانی کۆبانێ دەیان هەڤاڵانمان کوژران. ئێمەش ئێستە بەدوای ڕاستی و ئاشتی دەگەڕێین. ئێمە لەسەر ڕێگەی ئاشتی و یەکسانی دەڕۆین. ئەمە ئەرکی پارتەکەمانە. گەلەکەمان هیوای بە ئێمەیە و دەڵێن "بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان کاربکەن". بۆیە ئێمەش لێرەین. بەڵێن بە هەڤاڵ هاکان دەدەین، تا بەدیهاتنی ئاشتی تێدەکۆشین".
"تاوانی شەڕیان ئەنجامدا"
چالاکوانانی ژن چوونە شوێنی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئەکین وان و خولەکێک ڕێزیان پیشاندا. پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ گوتی: "پاش پرۆسەی ئاشتی دەوڵەتی تورک لەڕێگەی کاری نامرۆڤانەوە لە هەموو شارەکانی کوردستان تاوانی شەڕی ئەنجامدا".
ئویساڵ تیشکی خستەسەر شێواندنی تەرمی شەهید ئەکین و ڕایگەیاند ئەمە هێرش و پەیامێک بوو بۆ ژنان و گەلی کورد، بەڵام ژنان لە سەرانسەری کوردستان بەردوامن لە بەرخۆدان، گوتی: "هەر کۆمەڵکوژیەک لەسەر ژن هاوکات هێرشە بۆ سەر پارادایمی ژنی بەڕێز ئۆجالان، لەم ڕێپێوانەدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی، ئازادی بەڕێز ئۆجالان، ئازادی ژنە. بەڕێزەوە ئەکین وان یاد دەکەینەوە".