لە قەندیل و شەنگال ٢٧ی تشرینی دووەم پیرۆزکرا

بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە قەندیل و شەنگال چالاکی بەڕیوەچوو.

لە شەنگال ئەندامی بەڕێوبەرایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئیزیدی (تاژێ) و ئەندامانی تۆڕی هاوکاری ژنانی ئێزدی لە بەردەم قوبەی خاتوونی فەخرا نەمامیان چاند.

چالاکییەکە لەلایەن (تاژێ)وە ڕێکخراوە و نوێنەرانی زۆرێک لە دامەزراوەکان و دانیشتوانی ناوچەکە بەشدارییان لە چالکییەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەدا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا و سەرنج خرایە سەر گرینگی چاندی نەمام لە ناوچەکەدا.

نەفییە مێشۆ ئەندامی تاژێ بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتی: "لە ڕابردوودا نەمامی شاخەکانمان بردران. بەلام ئێمە ئەمرۆ بەشیوەیەکی ئازاد لە شاخەکانمان نەمام دەچێنین.

لە چوارچێوەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە شارەوانی بناری قەندیل ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە.

ئەندامی شارەوانی بناری قەندیل ڕوناهی ڕۆژهەلات ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە و وتی: " پەکەکە لەکاتێکدا دامەرزرا کە گەلی کورد بەرەو لەناوچوون دەچوو. لە پرۆسەیەکی لەو شێوەیەدا پەکەکە دەستی کرد بە بەرخۆدان."

ڕۆژهەلات ئەو وتەیەی ڕێبەری گەلی کورد کە دەلێت "بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین"ی بیرهێنایەوە و وتی: " ئەم وتەیەی ڕێبەرمان بۆ ئێمە هێلە و ئێمەش لەسەر ئەوە هێلە هەنگاو دەنێین".