لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەل خڕۆشاوە
لە زۆر شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. بە تایبەتی لە شارە کوردیەکان چالاکیەکان فراوان دەبن. بەگوێرەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئێوارەی چوارشەممە ٨ کەس کوژراون.
لە زۆر شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. بە تایبەتی لە شارە کوردیەکان چالاکیەکان فراوان دەبن. بەگوێرەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئێوارەی چوارشەممە ٨ کەس کوژراون.
لە ١٦ی ئەیلولەوە کە ژینا ئەمینی ٢٢ ساڵ تێکدا کوژرا، گەل دەستی بە چالاکی کردبوو.
بە تایبەتی لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا کە چەلی ژینا ئەمینی بوو، لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانەکان کەوتنە قۆناغێکی نوێوە.
لەگەڵ ئەوەی هەڕەشە و هێرشەکانی رژێم زیادی کرد بەڵام بە هەزاران کەس رژانە نێو شەقامەکان.
٢٧ی تشرینی یەکەم رۆژی پێنجشەممە، لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، بانە، دەقز، دیواندەرە، دێولان، کامیاران، سنە، کرمانشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە زۆر شاری دیکە ئێرانیش چالاکی ئەنجامدرا.
لە مەهاباد هێزەکانی دەوڵەتی تەقەیان لە گەل کرد. زۆر دەزگا و بانکەکانی دەوڵەت لەلایەن گەلەوە سوتێنران. باڵەخانەی قایمقامیەت ماوەیەک کەوتە دەستی خۆپیشاندەران. راگەیەندرا کە لە هێرشەکانی هێزەکانی رژێمدا ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر کوژراون و زۆریش بریندار بوون.
لە شاری بانە لە هێرشی هێزەکانی رژێمدا لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە شاری دیواندەرەش، لە چالاکیەکانی چلەی دوو کەس کە پێشتر کوژرابوون چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری خورەمئاوای لۆڕستان، نیکا شاکەرەمی لە چەلی کوژرانیدا بەبیرهێنرایەوە. لە شارەکەدا چالاکی ئەنجامدران و دروشم لەدژی رژێم گوترانەوە و هێزەکانی رژێمێش تەقەیان لە گەل کرد.
لە شارەکانی بروجێرد و میاندوئاوی لوڕستانیش گەل رژایە نێو شەقامەکان.
لە زۆر شاری ئێرانیش هێزەکانی رژێم بەهۆی بەرخۆدانی گەل بە ناچاری کشانەوە.
لە شارەکانی کەرەج، مەشهەد، ئەراک، شوش، زاهێدان و زۆر شاری دیکەی ئێرانیش چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدران.
بە سەدان کەس کوژران
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی لێبوردنی نێدەوڵەتی لە ئێوارەی چوارشەمەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم ٨ کەس کوژراون.
یەکێک لەو شارانەی کە تێیدا هێزەکانی بەسیج بەکارهێنران شاری ئامۆلی سەر بە پارێزگای مازەندەران بوو. لەو شارەدا دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج کوژران.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆن، لە ١٦ی ئەیلولەوە تاوەکو ئێستا ٢٣٤ کەس بۆ ٢٦٠ کەس کوژراون کە ٢٦ کەسیان منداڵن.
خۆپیشاندانەکان لە نزیکەی ٢٠٠ شار بڵاوبوونەتەوە و بە دەیان هەزار کەس دەستگیرکراون.
ف.ق