لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مانگرتنی گشتی بەردەوام بوو
دوای ئەوەی چالاکوانان بانگەوازیان بۆ مانگرتنی گشتی کرد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکیەکان و مانگرتنی گشتی دەستیپێکرد.
دوای ئەوەی چالاکوانان بانگەوازیان بۆ مانگرتنی گشتی کرد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکیەکان و مانگرتنی گشتی دەستیپێکرد.
بەشێک لە چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بانگەوازیان کرد ئەم ئەمڕۆ لەسەرانسەر ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە رۆژی راپەرین دژی کۆماری ئیسلامی. هەروەها ٤٠٠ نووسەر و وەرگێڕی ئێران و دەرەوەی وڵات بە راگەیەنراوی جیاواز بانگەوازیان بۆ گروپ و سەندیکاکانی ئێران کرد کە لە سەرانسەری ئێران مانگرتن رابگەیەنن.
لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی رژێمی ئێران مانگرتنی گشتی دەستیپێکرد و لە زۆر زانکۆ و شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەستیپێکرد.
بەپێ ئەو دیمەنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراونەتەوە، لە شارەکانی سنە، مەهاباد، جوانڕۆ، بۆکان، مەریوان، سەقز، دیواندەرە و چەند ناوەندێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوکانداران دوکانەکانیان نەکردەوە و دەستیان بە مانگرتن کرد.
هەروەها لەگەڵ مانگرتنی گشتی رۆژهەلاتی کوردستان، لە شاری مەشهەد، ئەسفەهان، تاران، شیراز، کەرەج، سنە و چەند وڵاتێکی دیکە گەل رژایە نێو شەقامەکان و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
هەروەها وەک رۆژەکانی پێشوو، جارێکی دیکە خوێندکارانی زانکۆکانی ئەلزەهرا، ئازادی تاران، زانکۆی نێودەوڵەتی قەزوین و زانکۆی شەریفی تاران دەستیان بە چالاکی راپەرین کرد. خوێندکاران داوایان کرد خوێندکارانی هاوڕێیان ئازاد بکرێن.
ف.ق