لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر کوژراون

لە ئێران لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر کوژراون و نزیکەی ٢٤٠ کۆڵبەریش برینداربوون.

 

بە گوێرەی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی ساڵی رابردوودا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر کوژراون.

بەگوێرەی ئەو ئامارە هەر لەو ساڵەدا ٢٣٩ کۆڵبەریش لە ئەنجامی دەسترێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەت برینداربوون.

بەهۆی رێگری لە چالاکی رێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماری پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و کوشتار کۆڵبەر بە وردی بەردەست نین و ئاماری جیاجیاش لەو بارەوە بڵاودەکرێنەوە و بە گوێرەی ئاماری چەند رێکخراوێکی دیکەی مافی مرۆڤ ژمارەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٣٣٠ کۆڵبەرە.

بە گشتی و بە گوێرەی سەرجەم ئەو ئامارانە ساڵی ٢٠٢٣ خوێناویترین ساڵ بووە بۆ کۆڵبەران و لە ماوەی ١١ ساڵی رابردوودا واتە لە نێوان ٢٠١٣-٢٠٢٣ کوژران و برینداربوونی زیاتر لە دوو هەزار کۆڵبەر تۆمار کراوە.

هـ . ب