لە شاری سلێمانی پرسە بۆ شەهید فریال سلێمان داندرا
لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لە بینای نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا و سوریا ، کاتژمێر ٢ی ئەمڕۆ لەلایەن نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستارەوە پرسەیەک بۆ شەهید فریال سلێمان بەڕێوەچوو.
لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لە بینای نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا و سوریا ، کاتژمێر ٢ی ئەمڕۆ لەلایەن نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستارەوە پرسەیەک بۆ شەهید فریال سلێمان بەڕێوەچوو.
لە دوای ئەوەی لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە شاری کەرکوک فریال سلێمان تیرۆرکرا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی بەختیاری لە بینای نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا و سوریا لە باشوری کوردستان-سلێمانی، نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان بە دروشمی 'شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتەن' پرسەی بۆ شەهید فریال سلێمان دانا.
پرسەکە بە بەشداری زۆرێک لە ئەندامانی پارتە ئازادیخوازەکان و نوێنەرانی کۆمەڵەکان و ژنان و پیاوانی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.
جێی ئاماژەیە کە لە ناو پرسەکەدا باس لە ئازایەتی و بەرخۆدانی فریال سلێمان و کەسایەتیەکانی دیکە کرا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و داردەستەکانی لە باشووری کوردستان تیرۆرکراون.
هـ . ب