لە شەنگال هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا: سێ کەس برینداربوون

لە شەنگال هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. لە ئەنجامدا ٣ کەس برینداربوون، کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

لە شەنگال هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا. بە گوێرەی زانیارییەکان کە لەناوچەکەوە بە دەستخراون، کاتژمێر ١١:٤٠ بە کاتی ناوچەکە لە گوندی بەهراڤای ناوچەی خانەسۆری شەنگال هێرشەکە ئەنجامدراوە.

هێرشەکە کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

راگەیەندرا کە دۆخی بریندارەکان دژوارە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هـ . ب