لە شەنگال خێمەی پشتگیردان لە پادێ دانرا
بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بۆ پشتگیردان لە 'پادێ' لە ناوەندی شەنگال خێمەی پشتگیردانی هەڵدا و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بۆ پشتگیردان لە 'پادێ' لە ناوەندی شەنگال خێمەی پشتگیردانی هەڵدا و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال لە بەرامبەر بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق کە لە ٦ی ئابدا بە بڕیارێک قەدەغەکردنی سێ پارتی کوردستانی ڕاگەیاند، پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئێزدی (پادێ)یش لەناو ئەو سێ پارتەدا بوو، خێمەی پشتگیریدانی لە پادێ لە ناوەندی شەنگالدا هەڵدا. لە پشتگیردانەکەدا وێڕای ئامادەبوونی خەڵکی شەنگال، دامەزراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر و چەندین کەس بەشدار بوون و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بڕیارەکە پیشاندا.
هەر لە پشتگیردانەکەدا بەناوی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگالەوە لە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاندرواێک لە لایەن سەرۆکی هۆزی قیرنیە و هاوکات ئەندامی دەستەی عەشایەری شەنگال، خدر حاجی میرزاوە خوێندرایەوە تێیدا ئاماژەی بە فەرمانی ٧٤ی سەر ئێزییدیەکان کرد و ڕایگەیاند فەرمانەکە بەدەستی چەتەکانی داعش و بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەنجام درا. هەربۆییە لە دژی دووبارەبوونەوەی ئەو فەرمانانە وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی خۆمان بەڕێکخستن کرد و وتی: "بێگومان ئەمەش بە ڕەنج و قوربانی زۆرەوە لە سایەیی قارەمانانەوە بونیاتنرا، وا لە ١٠ـەمین ساڵوەگەڕی فەرمانەکەداین بەڵام کەچی تا ئێستا بکەرانی فەرمانەکە دادگای نەکراون. لە لایەن ١٣ وڵاتەوە فەرمانەکە بە فەرمی وەک جینۆساید ناسێندراوە، بەڵام بەداخەوە وێڕای ئەوەی فەرمانەکە لە جوگرافیایی عێراقدا ئەنجامدرا، کەچی تاوەکو ئێستا بە فەرمی وەک جینۆساید لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە نەناسێنراوە. لە ١٠ـەمین ساڵوەگەڕی فەرمانەکەدا لە کاتێکدا چاوەڕوانی ئەوەمان بوو کە حکومەتی عێراقی دان بە فەرمانەکەدا بنێت و وەک جینۆساید بیناسێنێت، کەچی بڕیاری داخستنی تەڤگەری ئازادی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراتیک و پادێی دا. بۆیە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی و خەڵکی شەنگال بڕیاری داخستنی فەرمانەکە شەرمەزار دەکەین. داخستنی پادێ بە مانای تۆڵەکردنەوەیە لە ئیرادە و هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی. بڕیاری داخستنی پادێ بڕیارێکی سیاسیە و لە دوای ڕێککەوتننامەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و حکومەتی عێراقدا ئەنجام درا."
هەر لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا داخستی پادێ بە گوێرەی بەرژەندییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکاری و پەدەکەیە، بۆیە بڕیارێکی نایاساییە لە دژی دەستوری بنەڕەی عێراق.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بڕیارەکە شەرمەزارکرا و هاتووە: "هیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادە و هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی و کۆمەڵگەی شەنگال لەناوبەرێت. بانگەوازی لە حکومەتی عێراقی دەکەین ئەرکی خۆی بەرامبەر گەلی ئێزدی ئەنجام بدات و دەستبەرداری بڕیارەکەی ببێت."