لە شەنگال کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزار کرا

خەڵکی شەنگال بە ڕێپێوانێکی بەرفروان هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە بەشدارییەکی بەرفراوانی خەڵکی شەنگال کۆمەڵکوژی پاریسی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣یان شەرمەزار کرد کە تێیدا هەرسێ ژنە شۆڕشگێری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایەلمەز لە لایەن میتەوە تیرۆرکران و یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ پاریس کرانەوە. ڕێپێوانەکە لە پێش بینای ئەنجومەنی گەلی سنوون تا گۆڕەپانی مام زەکی بەردەوام بوو.

لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی درووشمی 'ژن ژیان ئازادی سارا ڕۆژبین و ڕۆناهی' و 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' وترانەوە.

لە دوای گەیشتی ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی مام زەکی، وتەبێژی تاژێ ڕیهام حەجۆ قسەیکرد و لە کەسێتی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەدا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگای بیرهێنایەوە و وتی: "دەستبەرداری دۆزی ساکینە، لەیلا و ڕوناهی نابین، تێکۆشانیان بووە بە ئیرادەی گەل و ژن."

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایهات.