لە شەنگال کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد خوێندرانەوە

لە هەرێمی دهۆلای شەنگال بە دروشمی 'پارێزنامەکانم لە هەرکوێ بن منیش لەوێ دەبم' کێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندارانەوە.

لە تەواوی شەنگالدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال'  کە لە لایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە دەستکراوە بە ئەنجامدانی، ماوەی ٧ ڕۆژ کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێنرێتەوە، لەو چوارچێوەدا لە ڕۆژی ٢١ی کانوونی دووەم  لە کۆمەڵگای دهۆلای شەنگال بە دروشمی 'پارێزنامەکانم لە هەرکوێ بن منیش لەوێ دەبم' کێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندارانەوە و هەڵسەنگاندیان بۆکرا. چالاکیەکە بە خولەکێک بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستپێکرد.

 لەو چوارچێوەدا ئەندامی ئەنجومەنی دهۆلا حەیدەر حسێن، قسەیکرد و تی: " مرۆڤ هەرچەندە زیاتر کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێنێتەوە ئەوەندە شتی نوێ فێرەبێت، فکر و فەلسەفەیەکی لەم شێوە دەتوانێت جیهان بگۆڕێت. هەرچەندە وەک گەلی شەنگال لەژێر سایەی نەتەوەی دیموکراتیکداین، کە لە سەر بنەمایی فکری ڕێبەر ئاپۆمانەوە فکر و و پەرەوەدەمان وەرگرتووە. ئەم خوێندنەوانە بۆ گەلی شەنگال پێویستە چونکە هەموو دەربڕێنێکی ڕێبەر ئاپۆ گرنگە و پەیوەندی بە مێژوەوە هەیە".

حسێن لە کۆتایی قسەکانید وتی: "ئیتر وەک ئەنجومەنی شەنگال ئەرکی ئەوەمان لەسەرە هەر شتێک فێرببین، دەبێت لەناو کۆمەڵگای خۆبەڕێوەبەریی شەنگالدا بڵاویبکەینەوە. لەبەرئەوەی سەدان ساڵە کۆمەڵگا بێ پەرەوەردەیە، ئیدی ئێمە دەست بە پەرەوەدەکرنی کۆمەڵگا بکەین. وەک گەلی شەنگال خۆمان بە قەرزداری سەرۆک ئاپۆ دەبینین، بەڵین دەدەین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان، خەبات بکەین و هەنگاو بەرەوە دواوە نەنێین".

کۆبوونەوەکە بە گشتی ٣ کاتژمێری خایاند و بە دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایهات.