لە شەنگال ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە پێشەنگایەتی گەنجان لە شەنگال پیرۆزکرا.
٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە پێشەنگایەتی گەنجان لە شەنگال پیرۆزکرا.
یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، بە ئاهەنگێک لە سەرۆکایەتی کەرس، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
پێکهاتەی عەرەبیش بەشداری ئاهەنگەکە بوون، هەروەها جگە لە خەڵکانی ئێزدی، سەرۆک عەشیرەتە عەرەب و ئێزدییەکان بەشداربوون.
دەیان کوڕ و کچی ئێزدی بە لەبەرکردنی جلی گەریلا سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە-یەژاستار کرد، هەروەها دەیان ئاڵای پەکەکە هەڵکران.
بەناوی گەنجانەوە، وتەبێژی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان، سارا بۆتان قسەی کرد، سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرد، هەروەها ٢٧ ی تشرینی دووەمی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکان پیرۆز کرد، هەروەها گوتی: "ئەوە ٩ ساڵە جڤاکی ئێزدی بە فیکری ڕێبەرێتی و پەکەکە دەژی و لەسایەی ڕەنج و تێکۆشانی چەندین شەهید گەیشتۆتە ڕۆژی ئەمڕۆ. سەرەڕای هەموو هێرشەکان، پەکەکە ٤٥ ساڵە بەرخۆدان دەکات و هەرگیز سەری لەبەردەم شەڕی قێزەون نەوی نەکردووە. درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" هەر دەمێنیت. لە هەموو جێگەیەک فەلسەفەی ئازادی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئەزموون دەکرێت".
پاشان گرووپی چیای شەنگال هاتە سەر شانۆ، گۆرانی پێشکەشکرا و ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا. ئاهەنگەکە تا شەو بەردەوام دەبێت.