لە شەرناخ ٣ کەس گیران

لە شەرناخ ١٠ کەس بەهۆی بڵاوکراوەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەرکران و ٣ کەسیان خرانە زیندان.

لە شەرناخ و دەوروبەری لە هەڵکوتانەسەر ماڵەکاندا ١٠ کەس دەستبەسەرکران، ٣ کەسیان خرانە زیندان.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری شەرناخ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان، بەهۆی بڵاوکراوەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ١٠ کەس دەستەبەسەرکران. ئەو هاوڵاتیانەی دەستبەسەرکران برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شەرناخ. پاش پرۆسەی دەستبەسەرکردن بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" ڕەوانەی دادگای شەرناخ کران.

لەو ١٠ کەسەی دەستبەسەرکراون، ٣ کەس خرانە زیندان، ٧ کەس بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران.