لە سلێمانی بەرێپێوانێک پیلانگێریی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا
لە سلێمانی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە رێپێوانێک لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەوام باخی گشتی شەرمەزار کرا.
لە سلێمانی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە رێپێوانێک لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەوام باخی گشتی شەرمەزار کرا.
بە دروشمی ” ئیدی بەسە سیستمی زیندانی و گۆشەگیری ئیمراڵی، دەستبەجێ ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان” بەدەستپێشخەری کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بۆ شەرمەزارکردنی ٢٥مین ساڵیادی پلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ڕێپێوانەکە لە جادەی سەهۆڵەکەوە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئۆجالان و وتنەوەی دروشمی ” بێ سەرۆک ژیان نابێ، ئازادی ئازادی بۆ ئۆجالان ئازادی، بژی سەرۆک ئاپۆ” بۆ بەردەم باخی گشتی بەڕێکەوتن.
لە ڕێپێوانەکەدا سەدان ئازادیخواز لە سیاسەتمەدار، چالاکوان، پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتییانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەشدارییان کردبوو.
لە کۆتاییدا لەبەردەم باخی گشتی گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان ئەنجامدا، سەرەتا محەمەد بەکر بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: "ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە، هەر تەنیا دژ بە بەڕێز ئۆجەلان و بزووتنەوەی ئازادیی نەبوو، بەڵکو دژ بەهەموو گەلی کوردستان و گەلانی خۆرهەڵاتی ناوین بوو. ئامانجی یەکەمی ئەو پیلانگێڕییە: لەناوبردنی ئیرادەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد و سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن و توانەوەی گەلی کورد بوو، کە لەپێناو ماف و ئازادییەکانیدا شۆڕشێکی مەزنی بەرپاکردووە و بووەتە خاوەن ئیرادەیەکی تۆکمە و مەزن. لەلایەکی دیکەوە؛ ئەم پیلانگێڕییە دەستتێوەردانێکی بەرژەوەندیخوازانەی دەوڵەتانی سیستەمی سەرمایەی جیهانی بوو بۆ کوردستان و ناوچەکە".
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتبوو: "ئێمە وەک کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلان لە باشووری کوردستان، کە بەرگریکردن لە ژیان و تەندرووستی و ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان بە ئەرکی سەرەکیمان دەزانین، رایدەگەیەنین کە ئەم دۆخە مەترسیدارەی لە ئیمڕاڵی دەگوزەرێت، (CPT) و کۆنسە و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و هەموو ئەو دەوڵەتانەی بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکەدا کردووە بە بەرپرسیار دەزانین. بەڕێز ئۆجەلان لەدەرەوەی زیندان و لەناوەوەی زینداندا لە پێناو ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد و بەیەکەوەژیانی ئازادانەی گەلان و چارەسەرکردنی دیموکراتیانەی پرسی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە تێکۆشانی کردووە".
ئەوەش هاتبوو تێیدا: "بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئەم گۆشەگیرییە توند و رەهایە لەسەر بەڕێز ئۆجەلان هەڵگیردرێت و بەگوێرەی یاساکانی ئەوروپا و تورکیاش یاسای “مافی هیوا” بۆ بەڕێز ئۆجەلان جێبەجێبکەن و دەستبەجێ لەزینداندا ئازاد ببێت".
دواتر تارا حسێن بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: "ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی جهخت لهسهر ئهو راستییه دهكهینهوه كه تا رێبهر ئاپۆ ئازاد نهبێت، نه پرسی كورد چارهسهر دهبێت و نه كوردستانیش ئازاد دهبێت، نه خۆرههڵاتی ناوینیش سهقامگیر و ئاشتهوا دهبێت. ههروهها دهرك بهو راستییهش دهكهین كه ئازادی بەڕێز ئۆجالان و تێكشاندنی فاشیزم و داگیركاری و گۆشهگیریی بهیهوهكهوه پهیوهستن. چونكه لهبنچینهدا دۆزی بەڕێز ئۆجالان و دۆزی گهلی كورد و كوردستان یهك دۆزه و بهیهكهوهش چارهسهر دهبن".
لهكۆتاییدا ئەوەش هاتبوو تێیدا: "لهیادی ئهم رۆژه رهشهدا، بانگهوازیی له تهواوی گهلهكهمان بهگشتی و باشووری كوردستان بهتایبهتی دهكهین كهوا بهیهكهوه و بهرۆحی یهكێتی نهتهوهیی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشهگیری تێكبشكێنین، رێبهر ئۆجالان ئازاد بكهین و كوردستان بپارێزین، كاتی ئهوه هاتووه بهرههمی دهیان ساڵهی تێكۆشان و بهرخۆدانی خۆی بچنێتهوه و سیستهمی كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی له كوردستان و ناوچهكهدا بونیاد بنێت و به ئازادی، ئاشتی و ئارامی لهگهڵ گهلانی تر بژیت".
لەکۆتاییشدا بانو هەڵەبجەیی وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانی ـ ڕژاک پێشکەشکرد و وتی: "ئەمڕۆ گەلی کورد شانازی بەڕێبەر ئۆجالانەوە دەکات، چونکە بووەتە خاوەنی فکر و فەلسەفە و لەبەرامبەر داگیرکەران و دوژمنان لەبەرخۆداندایە، هەموو گەلی کورد بەتایبەتی ژنان قەرزاری ڕێبەر ئاپۆن، بۆیە داوای ئازادکردنی دەکەین و دەڵێین ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە".
لە کۆتاییدا لەلایەن هەریەک لە حزبی شیوعی کوردستان و حزبی کۆمەنیستی کوردستان پێشکەشکرا و جەخت لە ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە.
هـ . ب