لە سەڵماس ٤ گەریلا شەهید بوون

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت: لە ناوچەی هەفتانین، ٣ داگیرکەر سزا دراون و لە سەلماسیش، ٤ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، دەربارەی چالاکیی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان ئەم زانیارییانەی بڵاو کردوە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەڕی خابوو

-١٧ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ لە دژی هێزەکانی داگیرکەر لە گردی خاخ-ی ناوچەی خانتوور-ی هەرێمی هەفتانین، چالاکییەک ئەنجام درا.  گرووپێک لە داگیرکەران کە لە چادرێکدا کۆبووبوونەوە، کرانە ئامانج، ٣ داگیرکەر سزا دران، چادرەکە بە تەواوی تێکشکێنرا ‌و داگیرکەران دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە کردەوەکە، بە هاوەن ناوچەکەیان بۆردومان کرد.

-ڕۆژی ١١ی ئایار لە ناوچەی سەڵماس، هێزەکانمان لە کاتی چوونیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، لەلایەن هێزەكانی دەسەڵاتی ئێرانەوە هێرشیان کرایەسەر ‌و ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون.

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی بەرگریی مەدیا، بەردەوامە ‌و  چوارچێوەیەدا؛

-ڕۆژی ١٧ی ئایار، کاتژمێر ٢٣:١٥ خولەک هەلیکۆپتەرەکان، لە گردی شەهید سەرخۆبوونی هەرێمی زاپ، سەربازیان دابەزاند.

-لە ١٧ی ئایار لە کاتژمێر ٢٠:٤٥ بۆ ٠٠:٠٠، لە ناوچەکانی مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس و شووکێ‌ لە هەرێمی ئاڤاشین، جموجوڵی کۆپتەرەكانی داگیركەرهەبوو.

-ڕۆژی ١٧ی ئایار لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ١٦:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی داگیركەران، ٣ جار ناوچەی زەندوورایان لە هەرێمی مەتینا، بۆردومان کرد.

لەو بۆردومانانەدا، هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەكەوت.

ف.ق