لە سەقز ژینگەپارێزێک دەستگیرکرا
لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان ژینگەپارێزێک لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان ژینگەپارێزێک لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
دەولەتی ئێران کە بێوەستان چالاکوانانی مەدەنی و ژینگەپارێز و هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتە ئامانج و سزایان دەدات، ئەمجارەش لە سەقز چالاکێکی ژینگەپارێزی دەستگیرکرد.
ژینگەپارێزی شاری سەقز بە ناوی محەمەد سەلیمی ٢٨ ساڵ بە بیانوی ئەوەی لەدژی دەوڵەت بانگەشەی کردووە، سزای ١١ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام دواتر سزای ٢ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دەتوانێت سزاکەی دوابخرێت، بەڵام دەبێت سەرەتا ٨٣ رۆژ لە زینداندا بمێنێتەوە.
سەلیمی ژینگەپارێز دوێنی بانگهێشتی دادگاکرا و دواتر بۆ ئەوەی سزاکەی بەسەردا جێبەجێ بکەن، بۆ زیندانی ناوەندی دەوڵەت لە سەقز گواسترایەوە.
زستانی رابردوو، ئیتلاعاتی ئێران لە سەقز سەلیمی دەستگیرکردبوو و بۆ ناوەندی لێپرسینەوەی سنە رەوانەکرابوو، بەڵام دواتر بە کەفالەتی پارە ئازادکرابوو.
ف.ق