لە تەل تەمر و دربێسی دەوڵەتی تورک هێرشی کرد و لە حەسەکە تەقینەوەیەک روویدا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی عەبوشی تەل تەمر و گوندی چەتەلێی دربێسی بۆردومان کرد. لە گوندی شەمۆکای حەسەکێ بەهۆی هۆکارێکی نادیار تەقینەوە روویدا.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پاشماوەکانی چەتەکانی داعش، ئەلنوسرا بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، گوندی عەبوشی تەلتەمر بۆردومان کرد. هەروەها گوندی چەتەلێی رۆژئاوای ددربێسیێ تۆپباران کرد.

هەروەها لە گوندی شەمۆکایێ کە ١٦ی کیلۆمەتر لە رۆژئاوای حەسەکەوە دوورە، تەقینەوەیەک روویدا. هۆکار و زیانەکانی تەقینەوەکە نازانرێت.

ف.ق