لە وان 'ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی' دەستیپێکرد

بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە وان 'ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی' دەستپێکرد. ڕاگەیاندرا ئامانجی ڕێپوانی ئازادی، لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی، چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە جەماوەریە دیموکراتیکەکان، بۆ لابردنی گۆشگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد، لە وان قەرس 'ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی' ئەنجام دەدەن. ڕێپێوانەکە هەتا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت.

ڕێپێوانەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئۆتێلێکی شاری وان دەستیپێکرد. هاوسەرۆکی گشتی هەرێمە دیموکرتیکەکان (بەدەپە) کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان، نوێنەری چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگایی مەدەنی بەشداری کۆبونەوەکە بوون. ڕێپێوانکاران هێلەکی 'ڕێپێوانی ئازادی'یان لەبەرکردبوو.

پەڕلەمانتاری شڕناخی دەم پارتی زەکی ئیرمەز، قسەیکرد و ڕایگەیاند، سەرەڕایی گۆشەگیری ڕەهایی ئیمراڵی، هێرش لە بەرامبەر داخوازی دادپەروەری و ئازادی دیموکراتیکی گەلی کورد دەکرێت.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گۆشەگیری ئیمراڵی بووە بە ئامرازی ڕژێم بۆ بەڕێوەبردنی تورکیا و وڵات بەرەوە خنکان دەبات، بوە بە هۆکاری چەندین کێشەیی جیاواز.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دەرخراوە، لە ڕیپێوانی ئازادی بەرفراواندا دەبێت داواکاری کۆتایهێنانی گۆشەگیری ئیمراڵی بکرێت، ئاشی جێبەجێبکرێت و بۆ تورکیایەکی دیموکراتیک تێکۆشان ئەنجام بدرێت.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، چارەسەری دیموکراتیکیانەی کێشەی کورد، دیموکراتیک بوونی تورکیا و پێکهێنانی سیستەمێکی یاسایی، بە کۆتایهێنانی سیستەمی ئیمراڵی دەبێت و وترا، سەرکەتنی ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی، سەرکەتنی گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.