لە وان ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی؛ ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان دەستگیرکراون
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە وان، هاوسەرۆکی مەبیادەر گوڵستان ئۆنڤەر و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوان دەستگیرکراون.
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە وان، هاوسەرۆکی مەبیادەر گوڵستان ئۆنڤەر و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوان دەستگیرکراون.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گوڵستان ئۆنڤەر هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیادەر / MEBYA-DER).
لەو هەڵکوتانەدا ئۆنڤەر دەستگیرکرا. دوای پشکنینی ٢ کاتژمێریی ماڵەکەى ئۆنڤەر، ئۆنڤەریان برد بۆ ناوەندی مەبیادەر و لەوێش دەستیان بە پشکنین کرد.
لە دوو پشکنین و هەڵکوتاندا، جگە لە ئۆنڤەر ٢ کەسی تریش دەستگیرکران و براوان بۆ لقی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان.
ئاماژە بەوە دەکرێت، کە ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان زۆر لەوە زیاترە، کە تا ئێستا روون بووەتەوە.
ژ.ت