لە وانەوە ٧٤ ئەندازیاری بیناسازی ڕۆیشتن بۆ مەرەش

لقی ئەندازیارانی بیناسازیی وان گروپێکی پێکهاتوو لە ٧٤ ئەندازیاری بیناسازی ڕەوانەی مەرەش کرد.

لقی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی (ÎMO) لە وان و لقی یەکێتیی ژوورەکانی بیناسازی و ئەندازیارانی تورک (TMMOB) گروپێکی پێکهاتووی لە ٧٤ ئەندازیاری بیناسازیی بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکانی بومەلەرزەکە ڕەوانەی مەرەش کردووە.

میخائیل ئاتیک سەرۆکی لقی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی لە وان ڕایگەیاند، ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە و گۆڕانی کەش و هەوا کار دەکەن و وتی: "ناوەندی گشتیی TMMOB لە شارەکاندا پێویستی بە هاوکاری هەیە، ئێمەش لە وان ١٥٤ کادری بە ئەزموونمان هەیە. لەوانەش ٧٤ کەسیانمان ڕەوانەی مەرەش کردووە.  بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و دواتر دەگەڕێنەوە.

 ئەگەر جارێکی تر داواکاری هەبێت بۆ ئەوەی هەڤاڵان بەشداری لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی زیانەکاندا بکەن ئەوە ئێمە جارێکیتر  دەیاننێرینەوە بۆ ناوچەکە. ئێمە دەمانەوێت لە هۆکارەکانی ئەم داڕمانە مەزنە تێبگەین. لەو بوومەلەرزەیەدا دەیان هەزار ڕووخاون و هەزاران بینایش زیانیان بەرکەوتووە. ئێمە ناچارین زیانەکانی بیناکان دیاری بکەین. ئەو کار و پشکنینە بە ئامارەکانی وەزارەت زیاد دەکرێن. دوای کۆکردنەوەی ئامار و داتاکان دەزگاکە ڕاپۆرت و بڕیاری خۆی لەسەر ئەو بابەتە دەدات. ئامانجمان خێراکردنی پرۆسەکە و دابینکردنی پێداویستیی گەلە بە خانوو".

ژ.ت