"ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" کە ١ ی شوبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد لە ڕۆژی ١٣ هەمیندا بەردەوامە. سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە ئامەد کۆبوونەوە.
گەل بە گوتنەوەی ستران و درووشم و هەلهەلەوە چاوەڕێی ڕێپێوانکەران بوون.
پۆلیس گۆڕەپانەکەی گەمارۆدا. بەهۆی ئاستەنگی پۆلیسەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتەوە. پەرلەمانتاران قۆڵیان کرد بە قۆڵی یەکدا و بەرامبەر ئاستەنگی پۆلیس بەرخۆدانیان کرد.
هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندەر ڕایگەیاند ئەم ڕێپێوانە دەگاتە ئامانجەکەی و سەر نەوی ناکەین، ناتوانن گەلەکەمان بە چەوساندنەوە و ترساندن بوەستێنن.
دایکانی ئاشتی گەمارۆی پۆلیسیان شکاند و بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و بە گوڵەوە پێشوازیان لە ڕێپێوانکەران کرد و درووشمەکان بەرزکرانەوە.
پاش هەڕەشەی "دەستوەردان"ـی پۆلیس، پەرلەمانتاران ڕێگەی هاتوچۆیان گرت، پاش هەڵگرتنی گەمارۆکە ڕێپێوان دەستی پێ کرد.
هەرچەند هەزاران پۆلیس ڕێگەی ڕێپێوانەکەیان گەمارۆدابوو، بەڵام نەیانتوانی جۆشوخرۆشی گەل ئاستنەگ بکەن و هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیان و شەقامەکاندا سڵاویان لە ڕێپێوانکەران کرد.
پاش ڕێپێوانەکە پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ گوتی: "ئەم زستانە لە وان و قەرسەوە بەڕێ کەوتین. ئێمە بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لێرەین، ئەم ڕێگەیە، ڕێگەی ئازادی بەڕێز ئۆجالانە".
هاوسەرۆکی دەبەپە، کەسکین بایندەر سوپاسی پشتیوانی گەلی کرد و ناڕەزایەتی بەرامبەر گەمارۆی پۆلیس دەربڕی، ڕایگەیاند ئەم ڕێپێوان و بەرخۆدانە سەدەیەکە بەردەوامە و گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین کە هەر ڕێ و ڕێبازێک بۆ چارەسەری ئاشتیانەی ئەم کێشەیە بدۆزنەوە. ئەم کێشەیە سودی بۆ کەس نییە. نابێت چارەسەری شکۆدار و ئاشتیانەی ئەم کێشەیە تەنها لە ئەستۆی ئێمە بێت. هەرکەس ئاشتی ئەم وڵاتەی دەوێت، پێویستە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات".
بایندەر تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ١٠٠ ساڵەی کوردان و گوتی: "ڕێبەری ئەم بەرخۆدانە بەڕێز ئۆجالانە. پێویستە گۆشەگیری بشکێت و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. بێجگە لەمە ڕێگەیەکی تر نییە. داخوازی ئێمە ئاشتییەکی شکۆدارە. ئەمڕۆ گەلی وانمان پشتگیری لێ کردین. بێگومان داوای گەلەکەمان بەدی دەهێنین". لێدوانەکەی بایندەر بە گوتنەوەی درووشم و فڕاندنی کۆتر کۆتایی هات.
ڕێپێوانەکە لە ١٥ ی شوبات لە گوندی ئامارا شوێنی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی دێت.