لە ئامەد ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ٦ کەس دەستگیرکران
دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیدا بۆ پاکتاکردنی سیاسیی گەلی کورد بەم جەژنە لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٦ کەسیان دەستگیرکرد.
دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیدا بۆ پاکتاکردنی سیاسیی گەلی کورد بەم جەژنە لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٦ کەسیان دەستگیرکرد.
شىەوی رابردوو لە گەڕەکی مەسجد لە ناوچەى فارقینی ئامەد لە شوێنی یەکە تایبەتەکانی تورک دا تەقینەوەیەک روویدا. دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەکە لەسەرتاسەری ناوچەکەدا بیسترا ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش رۆیشتن بۆ شوێنی رووداوەکە.
دەوترێت تەقینەوەکە بەهۆی چالاکییەک و لە رێگەى بەکارهێنانی تەقەمەنیی دەستکردەوە روویداوە.
بە پاساوی روودانی ئەو تەقینەوەیە، پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتیان و ٦ کەسیان دەستگیرکرد.
کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەى فارقین.
ژ.ت