لە ئارتەمێتێ تەندەر بۆ سامی ئۆرهان دەرچوو

شارەداری ئارتەمێتێی وان کە قەیوم دەستی بەسەرداگرتووە، تەندەری ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانی کار و خاوێنکردنەوە بە سامی ئۆرهان برای گوڵشەن ئۆرهان راوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا دا.

لە شارەوانی ئارتەمێتێ کە ئاکەپە لەئێستادا بەڕێوەی دەبات لادان و پێشێلکارییەکان کۆتاییان نایات. تەندەری ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانی کار و خاوێنکردنەوەی شارەوانی چوارساڵە دەدرێتە یەک کەس.

شارەوانی چوار ساڵە تەندەرەکە دەداتە سامی ئۆرهن کە برای راووێژکاری ئەردۆغان و پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە گوڵشەن ئۆرهانە. سەرباری ئەوەی لە رێککەوتنی تەندەرەکەدا هاتووە کە دەبێت ٦٠ ئۆتۆمبێل کاریان پێبکرێت تەنیا ٢٧ ئۆتۆمبێل لەکاردان.

 خاوەنی کۆمپانیایەک رایگەیاند کە تەندەرەکە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەنجامدراوە و وتی، "ئێمەش لە هەمان تەندەردا بەشداریمان کرد و بەرزترین پێشنیازمان کرد. ئەو کەسانە نرخێکی کەمتر لە منیان وت، بەڵام تەدەرەکە بەوان درا. سەرباری ئەوەی سکاڵامان لە دادگا تۆمار کرد، بەڵام سکاڵاکەمان رەتکرایەوە".

هـ . ب