لە یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن '
محەمەد بەکر: "یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانی شکست بەوان بێنێت و گۆڕانکاری دروست بکات. هەموو زلهێزەکانی جیهان لە یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن. ئەوە گەورەیی ڕێبەر ئاپۆیە...
محەمەد بەکر: "یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانی شکست بەوان بێنێت و گۆڕانکاری دروست بکات. هەموو زلهێزەکانی جیهان لە یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن. ئەوە گەورەیی ڕێبەر ئاپۆیە...
محەمەد بەکر: "یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانی شکست بەوان بێنێت و گۆڕانکاری دروست بکات. هەموو زلهێزەکانی جیهان لە یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن. ئەوە گەورەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەو ڕێبەرە بە فکر و فەلسەفە بە ئایدۆلۆژیای خۆی مانیفستۆی بۆ ئێمە و گەلانی ناوچەکە بونیاتناوە، بێگومان ئەو ڕێبەرە سەر دەکەوێت.
لە ساڵیدادی دەسپێکردنی پلانگێری نێونەتەوەیی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد کە لە ٩- ئەکتۆبەر (تشرینی یەکەمی) ساڵی ١٩٩٨ دەستی پێکرد، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان مامۆستا مەحمەمەد بەکر ئاماژەی بەوەدا فکر و فەلسەفە، ئایدۆلۆژیای ڕێىەر ئاپۆ گەیشتۆتە گەلان بێگومان سەر دەکەوێت.
پیلانگێری نێونەتەوەی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد لە ٩ ئەکتۆبەر (تشرینی یەکەمی) ساڵی ١٩٩٨ دەستی پێکرد بە دەرکەوتنی ڕێىەری گەلی کورد لە شام، ٢٤ ساڵ بەسەر ئەو دەستپێکردنی ئەو پیلانگێرە نێونەتەوەییە تێپەرە دەبێت، تا ئیستاش بەشێوازی جیاواز جیاواز درێژەی هەیە لە بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد، لەسەر ئەو بابەتە مامۆستا محەمەد بەکرد ئەندامی کۆمیتەری ئازادی بۆ ئۆجالان کە هاوکات یەکێکە لەو کەسانەی لە نزیکەوەی ڕێبەر ئۆجالانی دیتوە و پێ ئاشنا بوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نرخاندنی کرد.
"وێرای ئەشكەنجە ڕێبەر ئاپۆ ٢٣ ساڵە بەرخودان دەکات"
محەمەد بەکر لەسەرەتای قسەکانی ٢٤مین ساڵەی دەستپێکردنی پیلانگێزی لە ٩-ی ئەکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨ شەڕمەزار کرد و وتی، "لە ماوەی ٢٣ ساڵەی ڕابردوو وێرای ئەشکەنەجێکی زۆر ۆ گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ بەرخودانی کردو و لە ڕێگای پارێزنامەکانییەوە خۆی گەیاندە گەلان. ڕێبەر ئاپۆ ئیستاش تێکۆشانێکی گەورە بەرێوە دەبات و درێژەی پێدەدات. ڕێبەر ئاپۆ لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی بۆ پرسی کورد جارەسەری دیتۆتەوە دەستی بەکار کردوە. هەموو هەوڵەکانی ڕێىەر ئاپۆ بۆ پرسی کورد ڕێگای دیموکراتی و ئاشتیانەیە".
"ڕێىەر ئاپۆ گرنگیی زۆر بە ئایدۆلۆژیا دەدات و هۆشەمەندیی مرۆڤ بونیات دەنێت"
ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان محەمەد بەکر سەرنجی ڕاکێشایە سەر پرۆژەی پیلانگیری نێونەتەوەیی هێزە سەر دەستەکان و نرخاندنی کرد: "سەرەتا هێزە دەسەڵاتدارەکانی جیهان و سیسەتمی فاشیزمی تورکیا لە بەر فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کارەکەنیان ئاستەنگ بوە. لە قۆناغە مێژووییەکان گەلێک کۆمەڵکوژ و پیلانگێڕی و هێرش لەسەر گەلی کورد پێکهاتوە، لەبەر ئەوە ڕێبەری گەلی کورد لە شەڕ زیاتر گرنگیی بە بواری ئایدۆلۆژی و ڕێبازی سیاسی و دیموکراسی داوە.
"زیندانی کردە مەیدانی بەرخودانی سەردەم گۆڕیی بۆ ستراتیژیی هۆشمەندی"
هەموو کەس چاوەڕی بوو لە دوای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ شەڕێکی زۆر گەورە دەست پێبکات کە زەر بداتە هەموو لایەک و بە تایبەتیش گەلی کورد، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی هاوچەرخی هەڵبژارد ئەویش بەرخودانی فکری و ئایدۆلۆژی بوو. بەرخودانی گۆڕانکاری بوو لە ستراتیژی. بەرخودانێکی وابوو کە گۆڕانکاری لە هۆشمەندی مرۆڤ دەکات. ئەو فکر وفەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەساسی گرتوە لە یەک ڕۆژی زیدان تا ئیستا بۆ گەلانی ناردوە چارەسەری دیموکراسی و ئاشتیانەی بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە بە ئەساس وەرگرتوەو پێشکەش کردوە. ئەو بەرخودانەی ڕێبەر ئاپۆ و تێزەکانی لەشوێنی ئەوەی پەکەکە لاواز بکات، بە پێچەوانەوە بەرەو پێشی برد. ئێمە بینیمان دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادی فکری ڕێبەری ئاپۆیی کردە بواری پراکتیک گۆڕانکاری گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا و بە شێوازێک تەنگی بە فاشیزی ئاکەپە و مەهەپە هەڵچنیەوە بەرەو تێک چوون دەچێت.
"بە شێوازێکی زۆر بێ ڕەحمانە ئەو پیلانگێرییە نێونەتەوەیە پێکهات"
لەسەر دەستپێکردن هەتا دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ محەمەد بەکرد بەم شێوازە نرخاندنی کرد:" دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوازێکی گشتی گاریگەری لە هوومان کرد. لەو قۆناغەدا بە شێوازێکی زۆر بێ ڕووحومانە ئەو پیلانگێرە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو.
"بۆ ئەوەی پلان و پرۆژەکانی خۆیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکبێنن، دەبێت ئاستەنگییەکانی پێش خۆیان لابدەن، ئاستەنەگی هەرە گەورەش ڕێبەر ئاپۆیە "
پێش ئەوەی پلانگیری پێک بێت، ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکانی خۆی دا تیشکی خستبۆیە سەر ئەوەی کە پلانێکی بەم شێوەی بەڕێوە دەچێت. هێزە دەسەڵاتدار و هەژموونگەراکان بۆ ئەوەی پلان و پرۆژەکانی خۆیان لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست پێک بێنن دەبوو ئاستەنگەیاکانی پێش خۆیان نەهێڵن، گەورەترین ئاستەنگیش لەبەردەم پرۆژەکانی هێزە هەژموونگەراکان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو، بۆیە بریاریاندا پلانگێرێکی نێونەتەوەیی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەرێوە بەرن، هێزە نێونەتەوەییەکان دەیانزانی بە هێزە کۆنەپارێز و نەژاد پەرستەکان ناتوان ئەو ئاستەنگەیانە لە پێش خۆیان لا ببەن، هاوکات تاکە بەدیلی ئەو هێزانەش بۆ هێزە کۆنە پارێزەکان فکرو فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بوو، لەربەر ئەم هۆکارانە بوو کە بەشێوازێکی زۆر بێ ڕەحمانە پلانێکی نێو دەوڵەتیان لەسەری ڕێبەری گەلی کورد پێک هێنا.
"ڕێبەر ئاپۆ بە فکر و هۆشی خۆی هێزە پیلانگێرەکانی لە پیلانگیرەیەکە پەشیمان کردوە"
بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە لە ڕەوشێکی مەترسیدار دابووین هەموو هیواو فکری ئێمە ڕێبەر ئاپۆ بوو، بۆیە بە گرتنی ئەو قۆناغێكی ڕەش دەستی پێکرد. بەڵام زۆری پێ نەچوو ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگای پارێزەرەکانیەوە پەیامی بۆ گەل نارد بەرچاوی گەل و تێکۆشانی ئازادیشی ڕۆشن کردەوە، ئەو ڕاستیە ئاشکرا بوو، کە ڕێىەر ئاپۆ دەتوانێت ئەو پیلانگێرییە و پیلانگێران تێک بشکێنێت و پلانەکانیان پوچەڵبکاتەوە ئامانجەکانیان تێک پێک بدات، بەو هەوڵدانانە ڕێبەر ئاپۆ توانیی ئاستێکی بەرزی فکرو فەلسەفە لێکۆڵێنەوەی مێژوویی پێشان بدات و هەزاران جار پیلانگێران لە کارەکانیان پەشیمان بکەتەوە و شکستیان پێ بێنێت، هاوکات ئەو پەیام و پێش دیتینانەی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی گەلی کردبوون بۆ ناوچەکە هەمووی ڕاست دەرچوون.
ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان مامۆستا محەمەد بەکرد لەسەر بەردەوامی پیلانگێڕییەکان و گۆشەگیری توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد و ڕێگە نەدان بە دیداری بنەماڵە و پارێزەران لەگەل ڕێبەری گەلی کورد وتی:
"هێزە پیلانگێڕەکان بە شێوازی جیاواز درێژە بە پیلانگێڕی دەدەن"
"هێزە پیلانگێرەکان بە شێوازی جیاواز پیلانگێری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد درێژی پێدەدەن و بەرێوە دەبەن، زیندانی ئیمراڵی بۆ خۆی سیستەمێکی ئەشکەنجەیە لەلایەن هێزە پیلانگێرەکانەوە بەرێوە دەبرێت، لە ڕێگەی ئەوە سیستەمەوە ئەشکەنجە و پیلانگێری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەرێوە دەبەن و درێژەی پێ دەدەن.
" لە یەک وشەی ڕێىەر ئاپۆ دەترسن"
هێز پیلانگێرەکان و دەوڵەتی تورکیا بۆچی ئەوەندە بە شێوازێکی دڕنداندانە و وەحشیانە سیستەمی ئەشکنجەو گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەرێوە دەبەن؟ لەبەر ئەوەیە لە ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن. هێزە دەسەڵاتدارەکان کە لە ناکۆکی و کائوس دا دەژین بە شەڕ دەیانەوێت بەرژەوەندیەکانی خۆیان لە ناوچەکە بپارێزن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە مانیفیستۆکانی دەیەوێت چەرخێکی نوێ بگەڕێنێت. دەیەوێت ژیانێکی پڕ لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئازادی پێکەوە ژیان بونیات بنێت. سیستەمی جیهانی مۆدێلێکی بەم شێوازەیان ناوێت بۆ ناوچەکە و بەرژەوەندییان لەگەڵ مۆدێلێکی بەم شێوازە نییە، بەرژەوەندەیەکانیان لە پرۆژەی ڕێبەر ئاپۆدا دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هێزە سەر دەست و داگیرکەرەکان رێبەر ئاپۆ گۆشەگیر دەکەن نایانەوێت یەک وشەی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان بێتە دەرەوە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ دەتوانی بە پەیامەکانی گۆڕانکاری بکات وشەکانی کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی ناوچەکە دەبێت، بۆیە داگیرکەر پیلانگێران لە تەنها یەک وشەی ڕێىەر ئاپۆش دەترسن".
ژ.ت