لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سورخوێندا، ١٨ داگیرکەر سزادران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەتینا ١٨ داگیرکەر سزادراون و هێزەکانیان چوونەتە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەتینا ١٨ داگیرکەر سزادراون و هێزەکانیان چوونەتە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا ئامەد کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامیانداوە، زانیاری زیاتری بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا گوتراوە: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕییەوە دەکەونە ناو ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان (پەکەکە). گەریلاکانمان بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی پێشوازییان لە ساڵی نوێی پارتەکە و تێکۆشان کرد، لە شایستەی ڕێپێوانی داستانی نیو سەدەی پەکەکەدا، بە ڕۆحی فیداکارییەوە تێکۆشان گەش دەکات. بە ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆیی و ورەی بەرزە و تاکتیکی دەوڵەمەندی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بە شێوازی ڕێپێوانی ڕووەو سەرکەوتن، گورزی گران لە سوپای داگیرکەر دەوەشێنێت. هێزەکانمان لە مەتینا ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سورخوێنیان پێکهێنا و ١٨ داگیرکەریان سزادا، دەستیان بەسەر چەندین چەک و کەلوپەلی سەربازییدا گرت. سوپای داگیرکەری تورک زیانەکانی دەشارێتەوە و میدیای شەڕی تایبەت تەنها دانی بە سێ کوژراودا ناوە. بەڵام هێزەکانمان ئاشکرایان کرد، چوونەتە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر و بەگشتی ١٨ داگیرکەر سزادراون".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، پەیوەست بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک، ئەم زانیارییە بەرفراوانەی بڵاوکردەوە:
هەرێمی مەتینا
* ٢٥ ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٩:٠٠ بە چەکی تاکەکەسی هێرشکرایە سەر هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بەرخۆدانی چیای چارچەل.
* ٢٦ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەل، ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد ئەنجامدرا. هێزەکانمان لە ٥ قۆڵەوە چوونە سەر داگیرکەران و بەم جۆرە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد ئەنجامدرا. بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی هێرشکرایە سەر داگیرکەران. هێزەکانمان لەوێ چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر و ئاشکرایان کرد هەموویان سزادراون. ئەو هێزەی ویستیان بێنە فریای داگیرکەران، کەوتنە داوی هێزەکانمانەوە و بەشێوەیەکی کاریگەر لێیان درا. لێرەش ٦ داگیرکەر سزادران. هێزەکانمان لەسەر تەرمی داگیرکەران دەستیان گرت بەسەر، یەک چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، بۆمبهاوێژێک، ٢ چەکی تاکەکەسی MPT-55، ١٢ شانەی چەکی MPT-55 و ئامێرێکی دۆزەرەوە و ٢ دووربینی چەک و تەلەفۆنێکی گەورەی مانگی دەستکرد و ٢ تەلەفۆن، دووربینی گەرمی، ٢ پاوەر بانک، ٢ چەتر، 2 پاڵتۆ، یەک یەلەکی هێرش، ٥ جانتا، تاقمێک جلوبەرگی سەربازی، کڵاوێک، جانتایەکی تەندروستی، تەرمۆزەیەک، جووتێک دەستکێش و ٢ چەقۆ.
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا ئامەد بۆ یادکردنەوەی هاوڕێیانمان، باران چیراڤ و بەنەڤش ڤەژین و ئامەد ئاڤێستا کە فیداکاری پێشەنگی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی چیای هەکاری بوون لە ٢٦ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئەنجامدرا.
هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
* ٢٥ ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.
* ٢٥ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٢ و ١٦:٠٠ داگیرکەرانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە تاکتیکی نیشانەشکێن کرانە ئامانج و گولەباران کران و داگیرکەرێک سزادرا.
* ٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٤٠ و ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
* ٢٤ی تشرینی دووە، کاتژمێر ١٥:٤٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک هێرشکرایە سەر داگیرکەران و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
* ٢٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٤:٥٠، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی.
* ٢٥ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٢:٠٠ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.
* ٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٣:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە تاکتیکی نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج و گولەباران کران. لەوێش داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو:
* ٢٤ و ٢٥ ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەل لە هەرێمی مەتینا، دوو جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و دوو جار بە گازی کیمایی بۆردومان کران.
* ٢٥ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:
* ٢٤ و ٢٥ و ٢ی٦ ی تشرینی دووەم لە هەرێمی گوندی بڵند باز، گوندی بێباد، گوندی میران لە گارە ٤ جار، هەرێمی گوندی شێلاز جارێک، هەرێمی خواکورکی ئاڤا لۆلان، هەرێمی ئاڤا لۆلان و گۆشینی خواکورک ٢ جار، بەگشتی ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کران.
هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکورک، تۆپباران کران".