لە ئێریڤان هەنگاوی ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا

هەنگاوی ١٥ی تەباخی ژیانەوەی گەلی کورد، لە ٣٨مین ساڵیادیدا لە ئێریڤان پیرۆزکرا.

لە ماڵی گەلی  ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، گەل کۆبوونەوە و ١٥ی تەباخ رۆژی ژیانەوەی کوردی پیرۆز کرد. کۆبونەوەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدان بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. کینیاس حەسەنوڤ پەرلەمانتار، سلۆ دربیان هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان، ژەنیا قادر و سەیرانا جەلا ئەندامانی ژنانی ئازاد لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بوون.

قسەکران رایانگەیاند کە بەرلە ١٥ی تەباخ کەس گەلی کوردی نەدەناسی، ١٥ی تەباخ بووە رۆژی ژیانەوە و هوشدیاری. هەنگاوی ١٥ی تەباخ ئەمڕۆ بووەتە بناغەی دروستکردنی گەریلا کە لە بەرانبەر دوژمن بە قارەمانی شەڕ دەکات. هەنگاوێکی وایە کە گەلی کورد و دۆستەکانی هیوای تیدا دەبینن. ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد، گەلانی هەرێمەکە و جیهان بە فەلسەفەی ریبەرتی لەدژی سیستمی کاپیتالیست و فاشیزم تێدەکۆشن، لە سایەی هەنگاوی ١٥ی تەباخەوەیە."

هەروەها باسی ئەوەکرا کە پێویستە لەم قۆناغەدا هەموو کەسێک خاوەنداری لە دەستکەوتەکان بکات و پێویستە ئێمە تێکۆشانمان بگەیەنینە ئاستێکی بەرزتر، ئازادی جەستەیی ریبەرتی و ئازادی گەلی کورد بەرجەستە بکەین. پێویستە هەموو سەرنجمان لەسەر بناغەی بەرپرسیاریمن بێت."

ف.ق