لە ئەسینا بە رێپێوانێک گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزارکرا

گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەسینای پایتەختی یونان بە رێپێوانێک شەرمەزارکرا.

لە ئەسینای پایتەختی یونان، گۆشەیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا. لە رێپێوانەکەدا پانکات و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.

رێپێوانەکە لەلایەن ناوەندی کەلتوری کوردی دیموکراتیکی ئەسینا و تەڤگەری گەنجانیش شۆڕشگێر و بە بەشداری رێکخراوە شۆڕشگێریەکانی تورکیا و گروپە ئەنارشیستەکان، چەپ و سۆسیالیستەکانی یونان ئەنجامدرا. گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بانکارتێک شەرمەزار کرا. رێپێوانەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو.

رێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی کەلتوری کوردی ئەسینا بە وتنەوەی دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بژی بەرخۆدانی پەکەکە' کۆتایی هات.

ف.ق