لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا

لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەربازێکی تورکی داگیرکەر بە نیشانشکێنی بە سزاگەیەندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

'٢٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.

لە هەرێمی زاپ؛

٢٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید بەرخودان بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٢٤، ٢٥، ٢٦ و ٢٧ی کانونی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی شێلازێ، بێشیل ٣ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی نەقەبی بەربرزن، چەمی لۆلان، سنین ٧ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم ٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی یەکماڵ و دەشتی کافیا سێ جار؛ بە گشتی ١٧ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".

هـ . ب