لاهۆر شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەنەکە لەبارەی خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستان و هەڵوێستی دەسەلات لەبەرانبەر خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان پەیامێکی بڵاوکردەوە
لاهۆر شێخ جەنگی باسی ئەوەی کرد کە، بڕوای بە خۆپیشاندانی ناڕێکخراو نییە کە ئەنجامی نەبێت و گۆڕانکاری دروست نەکات و وتی، " ئێمە بە هیچ شێوەیەک، هەڵوێستی دەسەڵات لە ماوەی چەند رۆژی پێشوو، لەبەرانبەر پەرلەمانتاران، رۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەران قبوڵ ناکەین. هەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە. ئەوە پێشێلکردنێکی گەورەیە دژی ئازادی بۆچوون، داواکاری مافی ئازادی تاکەکەسی لە هەرێمی کوردستان.
لاهۆر شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەنەکە ئاماژە بە پرسێکی سەرنجڕاکێشی دیکەدا و وتی، " پێویستە دەسەڵاتی هەرێم ئەمە لەبەرچاو بگرێت کە ئەگەر بەم شێوەیە فشار لەسەر گەل دروست بکرێت، رێگە بۆ راپەرینی چەکداری خۆش دەکات کە ئەوەش داواکاری هیچ کەسێک نییە."
ف.ق