لاهۆر شێخ جەنگی: ئامانجمانە هێزی پێشمەرگە بۆ هیچ کەسێک شەڕی دۆڕاوی براکوژی نەکات

لاهۆر شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەنەکە، رایگەیاند: "ئامانجمانە، كە پێشمەرگە هەمیشە هێزێكی نیزامی مەشقپێكراوی تۆكمەی نیشتمانی بێت و نە بۆ ئێمە و نە بۆ كەسیش نەچێتە شەڕی دۆڕاوی برا كوژییەوە.

ئەمڕۆ لە میانەی دووەمین کۆنگرەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لاهۆر شێخ جەنگیی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) وتارێکی پیشکەش کرد.

لە وتارەکەیدا لاهۆر شێخ جەنگی وتی: ”ئامانجمانە كە پێشمەرگە هەمیشە هێزێكی نیزامی مەشقپێكراوی تۆكمەی نیشتمانیی بێت، نە بۆ ئێمە و نە بۆ هیچ كەس شەڕی دۆڕاوی برا كوژییەوە”.

وتەکانی لاهۆر شێخ جەنگیی لەکاتێکدایە، ماوەیەکە بە جوڵاندنی هێز بۆ ناوچەکانی گەریلا، پەدەکە هەوڵی نانەوەی شەڕ دژی پەکەکە دەدات و پەکەکەش بانگەوازیی بۆ ئاشتەوایی و ڕوونەدانی شەڕ دەکات.

ف.ق