لەبارەی ئوزتورک پەرلەمانتاری هەدەپە دەست بە لێپرسینەوە کرا
لەبارەی بەردان ئوزتورک پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری و هاوسەرۆکی کەجەدە دەست بە لێپرسینەوە کرا.
لەبارەی بەردان ئوزتورک پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری و هاوسەرۆکی کەجەدە دەست بە لێپرسینەوە کرا.
داواکاری کۆماری ئەنقەرە لەبارەی بەردان ئوزتورک پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (کەجەدە) بە بیانوی 'بانگەشە بۆ رێکخستن' دەستی بە لێپرسینەوە کرد.
داواکاری کۆماری لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، بەهۆی لێدوانی بەردان ئوزتورک لەبارەی پولەکەی نەخشەی کوردستان و وێنەی پاپای ڤاتیکان، لێپرسینەوەیان لەدژی دەستپێکردووە.
بەردان ئوزتورک لەبارەی پولەکە وتیبووی، "پولەکە بۆ یادکردنەوەی سەردانا پاپا ئامادەکراوە و نەخشەی کوردستانی لەسەرە، نیشانەی جۆگرافیای کوردستان و میزۆپۆتامیایە."
ف.ق